ڕێنمایی بۆ سەوەفانی ئەژنۆ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 24 أكتوبر 2018

ڕێنمایی بۆ سەوەفانی ئەژنۆ

چەند ڕێنماییەک بۆ ئەو کەسانەی ئازاری ئەژنۆیان لەگەڵدایە : 
1- نابێت ئەژنۆت لە 90 پلە زیاتر بنوشتێنیتەوە بەهیچ شێوەیەک.
2- هەوڵبدە بەسەر پلیکانەدا سەر نەکەویت و دانەبەزیت بۆ ماوەیەکی زۆر.
3- پێڵاوەکەت با گونجاو بێت و تەندروست بێت.
4- جەوەنەی گەرم بەکار بهێنە بۆ سەر ئەژنۆکانت بەشێوەیەکی بەردەوام (لەژێر چاودێری پزیشکدا).
5- جەوەنەی سارد بەکار بهێنە لەکاتی ئازاری لەناکاوی ئەژنۆکانت بەهۆی پێکانەوە. 
6- پێویستە ئاگاداری کێشت بیت کێشت گونجاو بێت لەبەر ئەژنۆکانت.
7- بەهیچ شێوەیەک نابێت پاسکیل سواری بکەیت ئەگەر جوڵاو بێت یاخود وەستاو لەکاتی بونی ئازار یاخود هەر نەخۆشییەکی ئەژنۆکانت.
8- پێویست کاتی نوێژ دابنیشیت لەسەر کورسییەک وە دەبێت بەو شێوەیە نوێژەکەت تەواو بکەیت بە هیچ شێوەیەک نابێت سوجدە بەریت تاکو ئەژنۆکانت نەنوشتێنیتەوە.
د. ھەڤین کەمال شاە محمد 
پسپۆڕی ئازار شکاندن و بێھوشکاری 
شارەزا لە چارەسەرکردنی جومگەوفەقەرات بێ نەشتەرگەری ..