&&&& وه‌رینی قژ :هۆکاره‌کانی و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
***باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ چاره‌سه‌رکردن و خۆپاراستن له وه‌رینی قژ :
&&& به‌شی یه‌که‌م :
ـــ کێشه‌ی وه‌رینی قژ به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو زیادی کردووه له ئه‌م ساڵانه‌ی ڕابردوودا و له ئێستادا ژماره‌یه‌کی زۆر له هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ و له هه‌موو ته‌مه‌نه جیاوازه‌کان به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن ، ڕۆژنه وه‌رینی نزیکه‌ی ( ٥۰ ـــ۱۰۰ )تاڵه مووی سه‌ر ئاسایی یه : به‌ڵام وه‌رینی زیاتر له ئه‌و ژماره‌یه و به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام پێویستی به چاره‌سه‌رکردن هه‌یه ۰
&&& گرنگترین هۆکاره‌کانی وه‌رینی قژ :
۱ـــ هۆکاری بۆماوه‌یی : بوونی کێشه‌ی وه‌رینی قژ له یه‌کێک له ئه‌ندامانی خێزان ۰
۲ ــ ڕه‌گه‌ز : پیاوان زیاتر له خانمان تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بنه‌وه و شوێن و شێوازی وه‌رینی قژی ڕه‌گه‌زی نێر جیاوازه له هی ڕه‌گه‌زی مێ ۰
۳ ـــ که‌می ڤیتامینه‌کان : به تایبه‌تی ڤیتامین ( بی ۷ ، بی ۳ ، بی ۱۲ ، سی ، دی ، ئی ، ئه‌ی ) ۰
٤ ـــ که‌می کانزا‌کان : ( زنک ، ئاسن ، مه‌گنسێوم ) .
٥ ـــ که‌می پڕۆتین ؛ بۆ نموونه به‌کارهێنانی ڕێجێمی قورسی بێ پڕۆتینه‌کان بۆ ماوه‌ی زۆر ، ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌نها خۆرکی ڕووه‌کی ئه‌خۆن ۰
٦ ـــ دڵه‌ڕاوکێ و قه‌له‌قی و فشاری ده‌روونی زۆر ۰
۷ ـــ تێک چوونی هۆرمۆنی غوده‌ی ده‌رقی : سستی غوده‌ی ده‌رقی یان غوده‌ی سام ۰
۸ ـــ خانمان له کاتی سکپڕی و ماوه‌ی دوای مناڵ بوون ، هه‌روه‌ها دوای وه‌ستانی سوڕی مانگانه ۰
۹ ـــ تووشبوون به هه‌ندێ هه‌وکردنی پێستی سه‌ر : وه‌ک تینیا ، هه‌روه‌ها حاڵه‌تی بوونی کێچ و ئه‌سپێ و گه‌ڕی ۰
۱۰ ـــ هه‌ندێ نه‌خۆشی تێک چوونی کۆئه‌ندمی به‌رگری له‌ش : وه‌ک نه‌خۆشی لوپه‌س ، سه‌ده‌فی ۰
۱۱ ـــ به‌کارهێنانی شامپۆ و موکه‌یڤ و بۆیه و جێل و سپرای قژ به زۆری ؛ هه‌روه‌ها زۆر به‌کارهێنانی موجه‌فیفه و ئوتووی قژ له‌گه‌ڵ به‌ستنی پرچ به توندی و زۆر له‌ف کردن و ووشک کردنه‌وه‌ی قژ به توندی ۰
۱۲ ـــ به‌کارهێنانی هه‌ندێک ده‌رمان : وه‌ک حه‌پی مه‌نع و هه‌ندێ حه‌پی زه‌غت و ده‌رمانی دژه‌مه‌ینی خوێن و چاره‌سه‌ری کیمیاوی ، وه‌رگرتنی ڤیتامین ئه‌ی به ڕێژه‌یه‌کی به‌رز بۆ نموونه له ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ئه‌کنی ۰
۱۳ ـــ کۆنیشانه‌ی کیسی هێلکه‌دان له خانمان دا ۰
۱٤ ـــ هۆکاری ته‌مه‌ن : به ساڵاچوونان زیاتر تووش ئه‌بن ۰
۱٥ ـــ نه‌خۆشی تراکلۆمانایا ؛ به توندی ڕاکێشان و لێکردنه‌وه‌ی مووی قژ ۰
۱٦ ـــ نه‌خۆشی به‌رزی فشاری خوێن و شه‌کره و که‌مخوێنی ۰
۱۷ ـــ بوونی تای به‌رز به تایبه‌ت له مناڵان دا ۰
۱۸ ـــ سووتان و برینداربوونی پێستی سه‌ر ؛ ئه‌مه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیه مه‌گه‌ر شوێنه‌که‌ی سکار به‌جێ بێڵێت ۰
۱۹ ـــ دوای نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره ۰
&&&& که‌ی پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت :
ـــ بوونی ژماره‌یه‌کی زۆری مووی وه‌ریوو له سه‌ر جێگاکه‌ت دوای له خه‌وهه‌ستانی به‌یانی ۰
ـــ جێمانی ژماره‌یه‌کی زۆری مووی وه‌ریوو و به تۆپه‌ڵ به سه‌ر شانه‌وه دوای قژ داهێنان ۰
ـــ ته‌نک بوونی مووی سه‌ر به شێوه‌یه‌کی گشتی یان له شوێنێکی دیارکراو و به تایبه‌تی له ماوه‌یه‌کی کورت دا ۰
ـــ خوران و سوور بوونه‌وه‌ی پێستی سه‌ر ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
