وشكبوونی دەم لەكاتی نووستندا
وشكبوونی دەم لەكاتی نووستندا حاڵەتێكی زۆر باوە و چەندین هۆكاری لەپاڵە كە باوترینیان بریتین لە: پرخەی زیاد، جگەرەكێشان، زیاد بەكارهێنانی خواردنەوە كافائینییەكانی وەكو قاوە و چای و كاكاو، زیاد خواردنەوەی ئەلكهول، هەروەها لە ئەنجامی زیانی لابەلای هەندێك دەرمان، وەرگرتنی چارەسەری كیمایی یان دەرمانەكانی دیكەی شێرپەنجە، خۆراكی ناڕێك، كەم خواردنی سەوزە و میوە، كەم خواردنەوەی ئاو. كەمبوونی لیك یان وشكبوونی دەم گەلێك گرفتی لێدەكەوێتەوە وەكو بۆنی ناخۆشی دەم یان هەناسە، كڕانەوە یان سووتانەوەی قوڕگ، گرفت لە قووتدان و قسەكردندا، كولبوونی ناوپۆشی دەم و زمان، كلۆربوونی ددان.