زەخت دابەزین - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 21 أكتوبر 2018

زەخت دابەزین

#زانیاری...

پێچەوانەی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن كە دەتوانین بڵێین هیچ نیشانەیەكی دیاری نییە،بەڵام دابەزینی پەستانی خوێن (Hypotension)،چەندین نیشانەی تایبەتی هەیە بەئاسانی دەناسرێنەوە. 
دابەزینی پەستانی خوێن تا نەگاتە (90\06)میللیمەتر جیوە واتا(نۆ لەسەر شەش بە زمانی خەڵك)نیشانەكانی دەرناكەون ئەگەر چی ئەم پێوەرە لە یەكێك بۆ یەكێكی تر دەگۆڕێت.

#نیشانەكانی:-

- سەرگێژ خواردن 

- تێكچوونی لێدانەكانی دڵ

- دڵتێكهەڵاتن و ڕشانەوە و سەرگێژ خواردن

- تەڵخی بەرچاو 

- ساردبوونەوەی جەستە 

- كەمبوونەوەی هۆش و ئاگا 

#هۆکارەکانی:-

١ـ لێكۆڵینەوەكان دەڵێن: "كەكەمبوونەوەی شلەی لەش ئەگەر بگاتە ١٪ی كێشی لـەش دەبێتە هۆی سەرسووڕان و شێوان و نیشانەكانی تری دابەزینی پەستانی خوێن".
 
٢ـ راوەستان بۆ ماوەیەكی زۆر یاخود هەڵسانی لەناكاو پاش   پـاڵكەوتن یان دانیشتن بۆ مـاوەیەكی زۆر ( Orthostatic Hypotension).

٣ـ نەخـۆشی دڵ كــە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی لێدانی دڵ و گۆڕانە فسیۆلۆژیەكان كەبە شێوەیەكی ئاسایی لە مانگەكانی یەكەم و دووەمی دووگیانیدا روودەدەن.

٤ـ زیـانی هـەندێك لە دەرمـان وەك دەرمـانەكانی (دابەزاندنی پەستانی خوێن، ڤیاگرا، دەرمانە ئارامبەخشەكان) وە گـرفتە هـۆرمۆنییەكان وەكو نەخۆشی لە (گلاندی تایرۆید و گلاندی ئەدرینالدا).

٥ـ زۆر خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی كافاینیان زۆر تیادایە وەك چا و قاوە.

٦ـ كەمی فۆلیك ئەسید كە دەبێتە هۆی جۆرێكی كەم خوێنی وهەڵبەزین و دابەزینی ئاستی شەكری خوێن وەكو ئەوەی كە لە نەخۆشانی شەكرەدا روودەدەن.

٧ـ زۆرجار پیربوون لەهەندێك كەسدا بە تایبەتی ئەوانەی كە بەرزبونەوەی پەستانی خوێنی هەیە زۆرجار لەپاش ژەمێكی خـواردنی گـەورەدا پەستانی خـوێنیان بە كتوپڕی دادەبەزێ.

 #چارەسەر:-

ـ دوورکەوتنەوە لە هـەندێک لەو هۆکارانەی کە فشاری خوین دادەبەزێن ،هەروەها خواردنی كەمێك خوێ ،بەڵام دوای دڵنیا بون لەوەی حاڵەتەكە دابەزینی پەستانی خوێنە و حەسانەوە بۆ ماوەیەك و دووركەوتنەوە لەكار و هـەروەهـا خواردنەوەی ئاو یا شەربەت.

#راگەیاندنی :: تەندروستی چەمچەماڵ