چ کاتێک گونجاوترینە بۆمنداڵبوون ؟
بەپێی توێژینەوەی زانستیی پزیشكانی خانمان و منداڵبوون لە ئەمریكا، ئەو منداڵانەی لەدوای هەفتەی 39 لەدایكدەبن، مێشكیان پێگەیشتووترە و ئەگەری تووشبوونیشیان بە ئیفلیجی مێشك كەمترە لەوانەی زووتر لەدایكدەن.
هەروەك سییەكانیش لە هەفتەكانی كۆتاییدا بەتەواوی گەشەدەكەن و پێدەگەن. بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەكان ئەو منداڵانەی لە هەفتەی ٣٧ دا لەدایكدەبن، سێ هێندەی ئەوانەی لە هەفتەی ٣٩ و ٤٠ لەدایكدەبن زۆرتر تووشی راوەستانی هەناسە، هەوكردنی سییەكان و هەناسە توندی دەبن.
بۆیە پێویستە خانمان پەلە نەکەن و فشار نەخەنە سەر پزیشک بۆ ئەوەی لە هەفتەی ٣٧ دا پڕۆسەی منداڵبوونیان بۆ ئەنجام بدرێ.