ڕێنمایی دەرمان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 22 أكتوبر 2018

ڕێنمایی دەرمان

بۆچی  ئێمە  کەمتر  سود  لە دەرمان دەردەگرین؟

کاتێک کەسێک لە ئێمە توشی  نەخۆشیەک  دەبین   هەر چەند  باشترین  کوالێتی  دەرمانیش  بەکاردەهێنین  بەڵام  سودی  لێ  نابینین  ئەوەش  لەبەر ئەوەی  کە  لە کاتی خواردنی  دەرماندا  هەڵە  دەیخۆین.

💊بۆ  نمونە  کاتێک  دکتۆر  دەڵێت  ئەو  حەپە  پێش  نان  خواردن  بیخۆ  ئیمە   دەچین ۵ خولەک  پێش نان خواردن دەیخۆین  کە ئەمەش هەڵەیە  دەبیت  ۳٠خولەک  پێش ئەوەی  دەست  بکەین بە نان  خواردن حەپەکە  بخۆین.

💊💊یان  کە دەڵێت  دوای  نان خواردن  ئەم  حەپە  بخۆ  ئێمە  ڕاستەوخۆ   دوای  خواردن  دەیخۆین  کە  ئەمەش  هەڵەیە   دەبیت  ۱٠ بۆ ۱۵ خولەک  دوای  نان خواردن  حەپەکە  بخۆین.

💊💊یان  کاتێک  دکتۆر دەڵێ  ئەم  حەپە  ڕۆژی  سێ  جار  بیخۆ   تۆ  نابێت  ۳ ژەمە  دوای نان خواردن  بیخۆ   بەڵکو  دەبێت  ۸ سەعات  جارێک  بیخۆی،  یان  دەڵێ  ڕۆژی  دوو  جار  بیخۆ   دەبێت  ۱۲ سەعات  جارێک  بیخۆی.

💊💊باش  نیە  نیو کاتژمیر  پێش دەرمان خواردن و نیوکاتژمیر  دوان دەرمان خواردن  چا و قاوە  بخۆین،چونکە   چاو و قاوە  کافاینیان تێدایە  کافاینیشی  سودی ئەو دەرمانە کەم دەکاتەوە.

💊💊ئەگەر  دوو  دەرمانت  هەیە   هەردوو  دەرمانەکەش  دەبیت  ڕۆژی  دوو جار  بیخۆی  تۆ  نابیت  هەر دوو  جۆرە  حەپە  لە یەک کاتدا  بخۆی  بەلکوو  دەبێت  هەر  حەپیکیان  یەک  کاتژمیر  بەینیان  هەبێت. چونکە  هەندێک جار ئەو دوو دەرمانە کاری یەکتر کەم دەکەنەوە

ئامادەکردنی
ئارام نریمان