ڕێنمایی بۆ هەڵامەتی مناڵ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 22 أكتوبر 2018

ڕێنمایی بۆ هەڵامەتی مناڵ

--- ئه‌گه‌ر مناڵه‌که‌ت تووشی هه‌ڵامه‌ت بوو ؛ چی ده‌که‌یت :
---  چاره‌سه‌رکرنی  هه‌ڵامه‌ت و په‌تا له‌ مناڵان دا :
--- کام ده‌رمان به‌ سووده‌ بۆ هه‌ڵامه‌ت ؟ 
ـــ به‌شی یه‌که‌م :
ــــ هه‌ڵامه‌ت و په‌تا یه‌کێکه‌ له‌ کێشه‌ ته‌ندروستی یه‌ باوه‌کانی مناڵان که‌ ڕه‌نگه‌ هه‌موو مناڵێکی ته‌ندروست له‌ ساڵێک ( ٤ ـــ ٦  جار ) تووشی ببێت و زۆربه‌ی دایکان و باوکان نازانن چۆن به‌ شێوازێکی زانستی و دروست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا بکه‌ن ۰
---  چاره‌سه‌رکرنی  هه‌ڵامه‌ت و په‌تا له‌ مناڵان دا :
۱ ـــ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کان پێویست به‌ سه‌ردانی پزیشک ناکات ؛ دوای ته‌واو بوونی کۆرسی نه‌خۆشیه‌که‌ خۆی چاک ده‌بێته‌وه‌ بێ هیچ ده‌رمانێک ۰ 
۲ ـــ  ئه‌گه‌ر مناڵ تای هه‌بوو پێویسته‌ چاره‌ بکرێت له‌ ڕێگه‌ی :
ـــ له‌ به‌ر کردنی جلی ته‌نک و دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ داپۆشینی به‌ به‌تانی یان هێشتنه‌وه‌ی له‌ شوێنی زۆر گه‌رم ۰
ـــ به‌کارهێنانی که‌ماداتی ئاو بۆ ده‌ست و قاچ و ناوچه‌وانی مناڵ به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام به‌ڵام زۆر گرنگه‌ ئاوه‌که‌ سارد نه‌بێت به‌ڵکو پله‌ی گه‌رمی ئاوه‌که‌ هێنده‌ی پله‌ی گه‌رمی ژووره‌وه‌ بێت ؛ واتا نه‌  سارد نه‌ گه‌رم ۰
ـــ به‌ کارهێنانی شاڤ یان قه‌تره‌ یان شروبی تا وه‌ک پانادۆڵ یان پڕۆڤین ۰
۳ ـــ پێدانی شه‌ره‌به‌تی فرێش و ئاوی میوه‌ و شۆربای ئاوی مریشک به‌ مناڵی سه‌روو شه‌ش مانگ به‌ به‌رده‌وامی بۆ ڕێگری کردن له‌ وشک بوونه‌وه‌ و به‌د خۆراکی ۰
٤ ـــ به‌کارهێنانی هه‌ندێ گیراوه‌ و پێکهاتووی سروشتی وه‌ک :
ـــ هه‌نگوین : 
--- ڕۆژی سێ جار یه‌ک که‌وچکی قاوه‌ هه‌نگوین نیوسه‌عات  پێش ژه‌مه‌کان بده‌ مناڵه‌که‌ت ۰
--- یه‌ک که‌وچکی قاوه‌ شیله‌ی هه‌نگوین بخه‌ره‌ ناو یه‌ک پیاڵه‌ ئاوی پڕته‌قاڵ یان لاله‌نگی و تێکه‌ڵی بکه‌ و ڕۆژانه‌ چه‌ند جارێک بیده‌رێت ۰
---  یه‌ک که‌وچکی قاوه‌ شیله‌ی هه‌نگوین له‌گه‌ڵ یه‌ک که‌وچکی چا زه‌یتی کونجی بخه‌ره‌ ناو یه‌ک پیاڵه‌ ئاوی گه‌رم و ڕۆژی دوو  جار بیده‌ به‌ مناڵه‌که‌ت ۰
ــــ زه‌یتی شمڵی یان ڕه‌شکه‌ :ه‌ک که‌وچکی چا   بخه‌ره‌ ناو یه‌ک پیاڵه‌ ئاوی گه‌رم و ڕۆژی دوو  جار بیده‌ به‌ مناڵه‌که‌ت ۰ 
ــــ  زه‌یتی کونجی : سینگ و پشت و ملی مناڵه‌که‌ی پێ بشێله‌  ڕۆژی دوو بۆ چوار  جار ۰
٥ ـــ ئه‌گه‌ر مناڵ لووتی گیرا بوو :
--- به‌کار هێنانی قه‌تره‌ پاش دوو ڕۆژ به‌مه‌رجێک لووتی زۆر گیرا بێت و هه‌وڵ بدرێت ته‌نها شه‌وان و کاتی نووستن به‌کار بێت وه‌ک قه‌تره‌ی فنستیل ۰ 
--- ناو لووتی مناڵه‌که‌ت پاک مه‌که‌ره‌وه‌ ته‌نها ئه‌و چڵمه‌ بسڕه‌ که‌ هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ ۰
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی 
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی دکتۆرکامه‌ران ژاژڵه‌یی
لینکی په‌یج : https://www.facebook.com/kamaranrasoolz/