ئەوانەی پرسیار لەبارەی ڕاگرتنی میز دەکەن
ڕاگرتنی #میز مەترسیدارە
ڕەنگە زۆربەی کات هەوڵی ڕاگرتنی میز بدەیت بەهۆی سەرقاڵبونت بە کارێکەوە یان خەوتن، بەڵام بەپێی ئەو ڕاپۆرتە پزیشکیەی stethnews کەتێیدا هاتووە ئەمە کارێکی مەترسیدارە.
ڕاگرتنی میز دەبێتە هۆی
١- گیرانی میز
کاتێک کە ناتوانی بە تەواوەتی میزەڵدانت بەتاڵ بکەیتەوە، ئەوا بەهۆی گیرانی میزەوەیە، هۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشیە بریتییە لە ڕاگرتنی میز بە بەردەوامی، کە دەبێتە هۆی لاواز بونی ماسوڵکەکانی میزەڵدان، تاکو بەرەو تەمەن بڕۆیت خراپتر دەبێت.
٢- هەوکردنی ڕێڕەوی میز
کاتێک بۆ ماوەیەکی درێژ میز ڕادەگریت ئەوا ئەو بەکتریا و پیسیانەی کە لە میزدا هەیە بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێننەوەو تووشی هەوکردنی کۆئەندامی میزت بکات.
۳- دروست بوونی ئازار و نائارامی
بەهۆی کۆبوونەوەی زۆری ڕێژەی میزەکە پاڵەپەستۆ لەناوچەی خوارەوی سک دروست دەبێ بەمەش دەبێتە هۆی ئازارو نائارامی لە خوارەوە و لاتەنیشتەکانی سک.
کەسێکی پێگەیشتوی ئاسایی توانای ڕاگرتنی نیو لیتر میزی هەیە، کاتێک میزەڵدان بەپێی فراوانی خۆی پڕ دەبێت، وەرگرەکانی کە لە دیواری میزەڵداندا هەیە ئاماژە دەدەن بە مێشک کە کاتی بەتاڵکردنەوەی میزەڵدانە، لەم کاتەدا ڕەنگە هەندێک کەس پێویست بکات میزەڵدانی بەتاڵ بکاتەوە ڕاستەوخۆ، بەڵام هەندێک کەس توانای ڕاگرتنی میزی هەیە لەم کاتەدا.
هەندێک کەس لەتوانایان داهەیە بتوانن بۆ ماوەی 3-6 کاتژمێر میز ڕاگرن، بەڵام ڕاگرتنی میز بۆ ماوەیەکی درێژ هەموو ئەمانە دەکەوێتەوە سەر چەند هۆکارێک
وەکو/ فراوانی میزەڵدان، باری ووشکبوونەوەی کەسەکە،خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی، قەبارە و هەستیاری میزەڵدان.
هەرچەند ڕاگرتنی میز زۆربەی کات نابێتە هەڕەشە بۆ سەر ژیان، بەڵام ئەگەر بەردەوام بیت لە ڕاگرتنی میز ئەوا ڕەنگە ببێتە هۆی کێشەی تری تەندروستی
بۆنمونە/ هەڵئاوسانی میزەڵدان،هەوکرنی میزەڵدان، تەنانەت بەردی گورچیلەش چونکە هەوکردنی ڕێڕەوی میز دەگوازرێتەوە بۆ گورچیلەکانیش، ئەگەر ئەمەش ڕوویدا ئەوا ڕەنگە ببێتە حاڵەتی تری مەترسیدار و هەڕەشەی بۆ سەر ژیان هەبێت.