--- ئازاری ده‌ست و په‌نجه‌کان و مه‌چه‌ک :
--- گرنگترین هۆکاره‌کانی :
ــــ ئازاری ده‌ست و مه‌چه‌ک به بۆنه‌ی هه‌ر نه‌خۆشیه‌ک یان زه‌بر و برینداریه‌وه ڕوو ده‌دات له ئێسقان ، ماسولکه ، ده‌مار ، بۆری خۆێنه‌کان ، به‌سته‌ر ، جومگه ، پێستی ده‌ست و په‌نجه و مه‌چه‌ک و پێویسته وێنه‌ی هه‌موو نه‌خۆشیه‌ک هۆکاره‌کانی ده‌ست نیشان بکرێت تا به شێوازی زانستی و دروست چاره‌سه‌ر بکرێت ۰
--- گرنگترین هۆکاره‌کانی :
۱ ــــ سه‌وه‌فانی جومگه‌کانی مه‌چه‌ک و ده‌ست : وێنه‌ی هه‌موو جومگه‌کانی له‌ش جومگه‌کانی مه‌چه‌ک و ده‌ست و په‌نجه‌کان که‌م بوونه‌وه‌ی لینجی و داخورانی جومگه‌کان ڕوو ده‌دات ۰
۲ ـــ نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان ۰
۳ ـــ کۆنیشانه‌ی کارپه‌ڵ ته‌ناڵ ( Carpal tunnel syndrome ) ؛ له ئه‌نجامی بوونی فشار له سه‌ر یه‌کێک له ده‌ماره‌کانی ده‌ست ۰
٤ ـــ نه‌خۆشی هه‌وکردنی دیکۆرڤیه‌ن ( De Quervain's Tenosynovitis ) : بوونی ئازار له بنی په‌نجه گه‌وره‌ی ده‌ست و مه‌چه‌ک ۰
٥ ـــ بریندار بوون و زه‌بر به‌رکه‌وتن به مه‌چه‌ک و ده‌ست و په‌نجه‌کان ؛ هه‌روه‌ها بوونی شکاوی و درز له ئێسقانه‌کان ، له‌جێ چوونی جومگه‌کانی ده‌ست و په‌نجه‌کان و مه‌چه‌ک ۰
٦ ـــ نه‌خۆشی شه‌کره ۰
۷ ـــ نه‌خۆشی بۆری خوێنه‌کان : وه‌ک نه‌خۆشی ڕاینۆید ۰
۸ ـــ نه‌خۆشی دێپوترین (Dupuytren's contracture ) : له ئه‌نجامی ڕه‌قبوونی شانه ناوپۆشه‌کانی ژێر پێستی ده‌ست ۰
۹ ـــ ئازاری په‌نجه‌ی ( Stenosing tenosynovitis (trigger finger) .
۱۰ ـــ نه‌خۆشی ده‌رده شاهانه و ده‌رده شاهانه‌ی درۆزنه ۰
۱۱ ـــ زۆر به‌کارهێنانی ده‌ست و په‌نجه‌کان ؛ بۆ نموونه له ئه‌نجامی زۆر به‌کارهێنانی مۆباێڵ و لابتۆپ ۰
۱۲ ـــ سستی ده‌ماره‌کانی ده‌ست به هۆکاری جیاوازه‌وه ۰
۱۳ ـــ نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسقان و ئێسکه نه‌رمه ۰
۱٤ ـــ که‌می هه‌ندێ ڤیتامین و کانزا‌کان : وه‌ک ڤیتامین دی ، کالسیۆم ، مه‌گنسیۆم ۰
۱٥ ـــ هه‌ندێک نه‌خۆشی پێست : وه‌ک سه‌ده‌فی ، ئێکزیما ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
لینکی په‌یج : https://www.facebook.com/dr.haveenkamalsha/