&&& هۆکاری به‌رده‌وام بوونی ئازاری سه‌وڤانی ئه‌ژنۆ :
&&& بۆ پاش ده‌رزی ناو ئه‌ژنۆ نه‌خۆش چاک نابێته‌وه :
&&& شیوازی چاره‌سه‌رکردنی :
ــــ به‌شی یه‌که‌م :
--- نه‌خۆشی سه‌وه‌فان تا ئێستا چاره‌سه‌ری ته‌واوی نیه تا نه‌خۆشیه‌که بنه‌بڕ بکات ؛ به‌ڵام لێدانی ده‌رزی جیاواز ڕاسته‌وخۆ بۆ ناو جومگه‌ی ئه‌ژنۆ یه‌کێکه له‌و ڕێگانه‌ی به‌کار ده‌هێنرێت بۆ که‌مکردنه‌وه و نه‌هێشتنی ئازار و زیاتر کردنی جووڵه ؛ ئه‌گه‌ر له کاتی گونجاو و به شێوازی زانستی و له ڕێگه‌ی پزیشکی پسپۆڕه‌وه بکرێت و قۆناغی نه‌خۆشیه‌که به جوانی دیاری بکرێت ؛ ئه‌وا نه‌خۆشه‌که بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو سوودی زۆری لێ ده‌بێنێت ؛ به‌ڵام کۆمه‌ڵه هۆکارێکی گرنگ هه‌یه که‌وا ده‌کات که نه‌خۆش سوودی که‌م لێ وه‌ربگرێت یان دوای ماوه‌یه‌کی کورت وای لێ بێته‌وه ۰
۱ ــــ ئه‌م ده‌رزیانه بۆ قۆناغی یه‌که‌م و دووه‌م له نه‌خۆشیه‌که ده‌کرێت ؛ واته کاتێ نه‌خۆشیه‌که ساده‌یه یان مام ناونده ئه‌گه‌ر دواتر بکرێت ئه‌وا بێ سووده یان دوای ماوه‌یه‌کی که‌م نه‌خۆش وه‌ک خۆی لێ دێته‌وه یان خراپتر ده‌بێت ۰
۲ ــــ زۆربه‌ی جۆره تازه‌کانی ئه‌م ده‌رزیه پێویست ده‌کات چه‌ند کۆرسێک لێی بدرێت ؛ به یه‌ک یان دوو جار کاریگه‌ری که‌مه ۰
۳ ـــ به‌کارهێنانی ده‌رمانی وه‌ک پڕۆڤین و ڤۆڵتارین و ئیندۆسید پاش ده‌رزیه‌که ده‌بێته هۆی ڕێگه‌گرتن له سوودی هه‌ندێک جۆر ده‌رزی ناو جومگه وه‌ک پلازمای خوێن ۰
٤ ـــ پووکانه‌وه و بێهێزی ماسولکه‌کان له ئه‌نجامی نه‌جووڵان و نه‌ڕویشتن و ئه‌نجام نه‌دانی وه‌رزش ۰
٥ ـــ که‌می کانزا و ڤیتامینه‌کان : به تایبه‌ت که‌می ڤیتامین دی ، کۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین بی ، کالسێوم ، پۆتاسێوم ، مه‌گنسێوم ۰
٦ ـــ زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی : دابه‌زاندی کێش و ڕێگری کردن له قه‌ڵه‌وی هه‌نگاوێکی زۆر سه‌ره‌کیه له چاره‌کردنی سه‌وه‌ڤان ۰
۷ ـــ زۆر به پێوه وه‌ستان ، سه‌رکه‌وتنی قادرمه ۰
۸ ـــ بوونی هۆکاری تر بۆ ئازاری ئه‌ژنۆ بێجگه له سه‌وه‌فان وه‌ک نه‌خۆشی شه‌کره ، دا الملوک ، ئینزلاق ۰
&&&& که‌ی ده‌رزی ناو ئه‌ژنۆ ده‌کرێت بۆ نه‌خۆشی سه‌وه‌فان :
۱ ـــ ئازاری به‌رده‌وام و زۆر : که به ده‌رمانی ئازارشکێن و عیلاج ته‌بیعی و وه‌رزش چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ۰
۲ ـــ ڕێگه‌گرتن له جووڵه و ئه‌نجام دانی کاری ڕۆژانه ۰
۳ ـــ پێویسته قۆناغی یه‌که‌م و دووه‌م له نه‌خۆشیه‌که بێت ؛ له قوناغی سێه‌م و چواره‌م ته‌نها کاتێ به‌کاردێت که نه‌خۆشه‌که نه‌توانێت چاره‌سه‌ری تر وه‌ربگرێت یان نه‌یه‌وێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بکرێت ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری