نینۆكی به‌ناوگۆشدا چوو
چه‌قینی نینۆك له گۆشتی ژێر نینۆكه‌كه كێشه‌یه‌كی باوه، ده‌بێته هۆی ئازار، سوربوونه‌وه و هه‌وكردن. كاتێك درووست ده‌بێت كه به‌شێكی نینۆك به‌نائاسایی ده‌چه‌قێته ناو گۆشتی ده‌وروبه‌ری نینۆكه‌كه و به‌تێپه‌ڕبوونی كات ده‌ئاوسێت و هه‌وده‌كات.
نیشانه‌كانی:
-چه‌قینی گۆشه‌كانی نینۆك له گۆشتی ده‌وروبه‌ری - ئازار - سوربونه‌وه وهه‌وكردن.
هۆكاره‌كانی:
-هه‌ندێجار شتێكی سك-ماكه و له‌كاتی له‌دایكبوونه‌وه حاڵه‌ته‌كه ڕوویداوه.
-زیانبه‌ركه‌وتن(ترۆوما): زیانبه‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆ به نینۆك وه‌ك كه‌وتنی كه‌لوپه‌لی به‌سه‌ر قاچدا یاخوود پێ خستنه سه‌ر نینۆكه.
-پێڵاوی ته‌سك.
-بڕینی نینۆك به‌شێوازی هه‌ڵه.
قۆناغه‌كانی:
یه‌كه‌م-ته‌نیا به‌گۆشتداچوونی نینۆكه‌كه.
دووه‌م- به‌گۆشتداچوونی نینۆك + ئازار.
سێییه‌م-به‌گۆشتداچوونی نینۆك+ ئاوسان+ ئازار.
چواره‌م-به‌گۆشتداچوونی نینۆك+ ئاوسان+ ئازار وهه‌وكردن به‌پله‌ی جیاواز.
چاره‌سه‌ر:
كۆمه‌ڵێ ڕێگای جیاواز هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م حاڵه‌ته كه به‌پێی جۆر و قۆناغی به‌گۆشتداچوونه‌كه ده‌گۆڕێت؛
١- چاره‌سه‌ركردن له ماڵه‌وه:
ئه‌م ڕێگایه تایبه‌ته به‌قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێییه‌م و كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو ده‌گرێته‌خۆی له‌وانه\
⇚ له‌پێكردنی پێڵاوی فراوان و گۆره‌وی نه‌رم و لۆكه، به‌شێوه‌یه‌ك كه پێیه‌كان تێییدا ئاسووده‌بن.
⇚ كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی له‌پێكردنی پێڵاو: پێویست ده‌كات له‌ماوه‌ی كاته‌كانی كاركردندا كات دیاریبكه‌یت كه پێڵاوه‌كانت لابه‌یت و پشوویه‌ك به‌پێكانت بده‌ی، هه‌روه‌ها ئه‌و كاتانه‌ی كه له‌كاری فه‌رمی نیت پێڵاو له‌پێ نه‌كه‌یت.
⇚نینۆكه‌كانت به‌جۆرێك ببڕیت كه تیژ و زۆر كورت نه‌بن و گۆشه‌یان نه‌بێت.
⇚هه‌ركاتێك ئاوسان درووستبوو: پێكانت بخه‌یته ناو ئاوێكی نیمچه‌گه‌رم و ماوه‌ی ١٥خوله‌ك بۆ نیوكاتژمێر تێییدا بمێنێته‌وه، دوای ئه‌وه به‌جوانی ووشك بكرێته‌وه و بۆ درێژایی ڕۆژه‌كه به‌ووشكی بهێڵرێته‌وه.
⇚ئامێری راستكردنه‌وه‌ی نینۆك: كۆمه‌ڵێ ئامێری تایبه‌ت درووستكراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به‌كارهێنانی ئامێری تایبه‌ت كه هه‌ردوو لای نینۆكه ده‌گرێت و په‌ستان ده‌خاته سه‌ر ناوه‌ڕاستی نینۆكه و له‌گۆشته‌كه ده‌ری ده‌هێنێت و راستی ده‌كاته‌وه.
٢-چاره‌سه‌ر لای پزیشك:
له‌هه‌ندێ باردا پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت و ئه‌و ڕێگاچاره‌ی ترت بۆ دابنێت، ئه‌و بارانه‌ش بریتین له ( چاره‌سه‌ره‌كانی ماڵه‌وه كاریگه‌رییان نه‌بێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه، هه‌وكردنی زۆر و درووستبوونی كێم و لیمان، ئازاری زۆر و تا).
چاره‌سه‌ره‌كانی پزیشكیش ده‌كرێ ئه‌مانه بگرێته خۆی:
پێدانی ده‌رمانی دژه‌هه‌وكردن و ئازارشكێن.
لابرنی به‌شه خراپبووه‌كه‌ی نینۆكه‌كه.
لابردنی ته‌واوی نینۆكه.
د.محمد سیدعلی به‌رزنجی - كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی