1- هەڵوەرینی قژ چیە؟
2-چۆنیتی فەحسی وەرینی قژ بکەین؟
3-هۆکاری چیە؟
4-چارەسەری چیە؟
5-ناوی ئەو شامپۆو سابونانەی کە سودی هەیە جیە؟
وەڵامی هەر پێنچ پرسیاکە :-
1-هەلوەرینی قژ
ڕێژەی گەشەی ئاسای هەر تاڵە قژێک ا سانتیم مەترە لە مانگێکدا ئەم گەشەیەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت ،وە هەر کەسێک ڕۆژانە ٤٠بۆ ۱٠٠ تاڵە قژی لێ دەوەرێت کە ئەمەش شتێکی ئاساییە بەڵام ئەگەر ڕۆژانە لە ۱۵٠ تاڵە قژ زیاتر وەری ئەوا بارێکی نا رێکە و هۆکارێکی هەیە
2-چۆن فەحسی قژمان بکەین بۆ ئەوەی بزانین هەلوەرینی قژمان ئاساییە یان نا؟
خۆت دەتوانی لە ماڵەوو فەحسی ناڕێکی وەرینی قژ بکەیت بەم شێوەیە
بە دوو پەنجەی خۆی بە هێواشی بەڵام لە مەودایەکی کەمدا قژت ڕاکێشە ئەگەر ۱بۆ۳ تاڵ راکێشرا ئەوا ئاساییە،بەڵام ئەگەت لە ۵ تاڵ زیاتر ڕاکێشرا ئەوا نا ئاساییە.
3-هۆکارەکانی قژ هەلوەرین
⛔بۆماوەی
⛔هۆکاری فەسلەجەییە کە ڕۆژانە زیاتر لە ۱۵٠ تاڵە موو دەوەرێت،
یان لە دوای تەمەنی ٤٠ سالیەوە دەوەرێت
⛔ئەوانەی نەشتەرگەری دەکەن و بەنجی عامیان بۆ کراوە زیاتر قژیان دەوەریت تا ماوەیەک دوای نەشتەرگەری
⛔دوای لە دایک بونی منداڵ دایک توشی هەڵوەرینی قژ دەبێت
⛔وەرزشی قورس و ناڕێک
⛔ئەو ئافرەتانەی کە سەرپۆشیان لەسەرە یان ئەو کوڕانەی کڵاویان لەسەرە بەهۆی کەم چونی ئۆکسجین بۆ قژی ئەوا قژی لاواز دەبێت
⛔لایەنی دەرونی:قەلەقی و خەفەت هتد
⛔هۆکاری خۆراکی وەک کەم ئاسنی کەم ڤیتامینی بەتایبەت ڤیتامین دی،کەم خوێنی
⛔نەخۆشیەکان وەکو غودە،شەکرە،سەدەف
⛔هۆکاری دەرمانی وەکو دژە خوێن مەین،حەپی مەنعی ئافرەتان،هتد
⛔بەکار هێنانی ئەو دەرمانانەی بۆ خۆپاراستن لە شیر پەنجە بەکار دێت
⛔بەکارهێنانی ماددەی پالیوم کە ماددەیەکی بێ رەنگ و بئ بۆنە بۆ کوشتنی مشک و سیسرک هتد بەکار دێت
⛔بەکارهێنانی بۆیاخ و خەنەی خراپ.
⛔بەکارهێنانی ئامێری وشکەرەوەی قژ.
⛔پاک ڕانەگرتنی قژ.
⛔زوو زوو شانەکردنی قژ.
⛔کەمی ڤیتامین دی و ئاسن.
⛔چەوری پێستی سەر.
⛔
4-چارەسەری قژ هەڵوەرین
💊دەبێت بزانی بە چ هۆکارێک قژت دەوەرێت
💊دور کەوتنەوە لە خەنە و بۆیاخ و شامپۆی خراپ
💊شۆردنی قژ ڕۆژانە بە شیوەیەکی تەندروست
💊بیر لێ نەکردنەوەی واتو بیر لە ڕوتانەوەی مەکەوە
💊ڕێژەی ڤیتامین دی و ئاسن ڕێک بخە
💊بەکار هێنانی چەند گیراوەیەکی سروشتی
۱..بەکار هێنانی ڕونی خروع واتە گەرچەک
۲..بەکار هێنانی زەیتی زەیتون، ئەتوانی هەردوکیان پێکەوە بەکار بهێنیت
۳..هەفتەی ۳ جار هەوڵ بدە هێلکەی کوردی لێ بدە بۆ ماوی ۱ کاتژمێر
٤..خەنە بەتایبەتی خەنەی کوردی ئەسل
۵...سابونی ڕەقی
٦...چەندین شامپۆ و سابونی باش هەن کە زیانی نیە
۷..بەکارهێنانی پرۆتینی قژ کە تێکەڵی شامپۆکەتی بکە
۸..کەم بەکار هێنانی جیل
۹..بەکار هێنانی گیراوەی مینۆکسدیل
💊 کەمتر خۆ ماندوو کردن
💊 شۆردنی قژ هەفتەی ۵ جار
💊 بەکار نەهێنانی ئامیری وشک کەرەوە.
💊 بەکارهینانی دەرزی پلازمای قژ
#تێبینی
ئەگەر کەسێک قژ هەڵوەرینەکەی بۆماوەیی بێت ئەوا ئەو جارەسەرانەی کە باسمان کرد کاتی رایدەگریت یان کەمی دەکاتەوە جونکە بۆماوەی جارەسەری نیە لە هەموو دونیادا.
5-ناوی شامپۆی و سابون و رۆنەکان کە بەسودن بۆ قژ.
💠 شامپۆی مینۆکسدیل
💠 سپرای مینۆکسدیل
💠شامپۆی ڤیتامین بی ۵
💠شامپۆی بیۆتین
💠 سامپۆی سروشتی واتە ئەو شامپۆیانەی کە هیچ ماددەیەکی کیمیای و مادەی حافیزەی تێدا نیە.
💠 ڕۆنی گەرچەک
💠 زەیتی زەیتون
💠 مەساج کردنی بە سیر
💠 هێلکە لیدان لە قژ
💠 خەنەی کوردی
💠 خواردنی ئەو خواردنانەی کە ڤیتامین بی ۵ و ڤیتامین دی تێدایە.
💠سابونی رەقی
💠سابونی رەقی شل کراوە
💠 بەکارهینانی پرۆتینی قژ
💠 بەکارهینانی کۆلاجین چ وەکو حەپ یان دەرزی.