قەبزی constipation
قەبزی :بریتیە لەباش کارنەکردنی ڕیخۆڵەی کەسەکە کەکەمتر لەسێ جارلە هەفتەیەکدا پیسایی کردن،لەم حاڵەتەدا پیسایی ڕەقەو جووڵەی ڕیخۆڵەکان کەم و نائاساییە.
(جووڵەی ڕیخۆڵەکان لەباری ئاساییدا یەک بۆ سێ جار لەیەک بۆ سێ ڕۆژدایە )
هۆکاری قەبزی:
بەشێک لە هۆکارەکانی قەبزی بریتین لە:
1ــ ڕژێمی خواردن (نەخواردنی سەوزە و میوە و ئاو پێویست لە ڕژێمی خواردنی ڕۆژانەدا)
2ــ هەندێک دەرمان وەک(ئازارشکێنەکانanalgesics ، دژە خەمۆکییەکان antidepressents ، و .... )
3ــ سکپڕی pregnancy
4ــ کەمی کاری ڕژێنی ثایرۆید
5ــ کەمی یان زۆری کالسیۆمی خوێن
6ــ تەنگبوون و بەسترانی ڕیخۆڵە ، لەئاکامی شێر پەنجەکانی ڕیخۆڵە ، هەوکردن و برینی ڕیخۆڵە و ....
7ــ نەخۆشی شەکرە .
8ــ نەخۆشی دەرونی وەک خەمۆکی و قەلەقی.
9ــ سەکتەی مێشک(جەڵتەی مێشک)
دیاریکردنی ئەم حاڵەتە:
1ــ پشکنینی خوێن لە تاقیگە (بۆ ئاگاداربوون لە هۆڕمۆنی TSH ، شەکری خوێن و .....)
2ــ سۆنەر ultra sound
لە سۆنۆگرافیدا بۆ دیتنەوەی کیسی کۆڵۆن
3ــ سەیرکردنی کۆڵۆن لەڕێی کۆڵۆن بینەوە (coloscopy) (بۆ ئاگاداری لە تەنگی، بەستران یان هەوکردن و زامی ڕیخۆڵە)
چارەسەر:
1ــ بۆ چارەسەرکردنی قەبزی دەبێت هۆی دروستبوونی قەبزییەکە چارەسەربکرێت
2ــ خواردن (دەبێ لە سەوزە و میوەی زۆر کەڵک وەربگیرێت)
3ــ خواردنەوەی ئاوی زۆر تا 10 پەرداخ لە ڕۆژێکدا.
4ــ ڕاکردن و وەرزشی بەردەوام.
بۆیە ئەڵێم زۆر جار سکچون کێشەت زۆر بۆ دروست ناکات ئەگەر زۆر نەبێت ٫ بەڵام قەبزی نەخۆشی زۆری بەدواوەیە۰
وێنەکەش لە کۆندا ئاوا چارەسەری قەبزیان کردوە فویان تێ کردوە۰