کالســیـۆم :: Calcium
کالسیۆم یەکێکە لەکانزا گرنگەکانی لەش گرنگ و پێویستە بۆ تەندرووستی ئێسک و ددان ، هەروەها کالسیۆم گرنگە بۆ باش بەڕێوەچوونی فرمانی دەمارەخانەکان و ماسوولکە خانەکان و دڵ ،نزیکەی لە %99 ی کالسیۆمی لەش لە ئێسکدایە و خەزنکراوە ، ئەوەی ماوەتەوە کە دەکاتە %1 لە سوڕی خوێندایە ، زیادبوون یان کەمبوونی ڕێژەی کالسیۆم لە خوێندا دەرخەری نەخۆشییەکانی ئێسک یان نەخۆشی غوددە یان نەخۆشی گورچیلە ، بۆیە لەڕێگەی فەحسی کالسیۆم لە ڕێگەی خوێنەوە ڕێژەی کالسیۆم دیاریدەکرێت.
ڕێژەی ئاسایی کالسیۆم : 9 - 10.5 mg/dL
* نیشانەکانی بەرزی ڕێژەی کالسیۆم بریتیین لەمانە:-
- هێڵنجدان و ڕشانەوە.
- زوو زوو میزکردن.
- زیادبوونی تینوێتی.
- قەبزی.
- ئازاری سک.
- کەمبوونی ئارەزووی خواردن.
* نیشانەکانی کەمی ڕێژەی کالسیۆم:-
- تەشەنوجی ماسوولکە.
- گرژبوونی ماسوولکە.
- ناڕێکی لێدانی دڵ.
لەگەڵ ئەوانەشدا لە هەندێ کاتدا نیشانە دەرناکەون لەکاتی گۆڕانی ڕێژەی کالسیۆم ، بۆیە لەو حاڵەتانەی کە دەبنە هۆی گۆڕینی ڕێژەی کالسیۆم دکتۆر ئەم فەحسە دەکرێت ، حاڵەتەکانیش ئەمانەن :-
- نەخۆشی گورچیلە.
- نەخۆشی غوددە.
- هەندێ جۆری شێرپەنجە.
- خراپخۆری.
* ڕێژەی ڤیتامین D کاریگەری درووستدەکات لەسەر ڕێژەی کالسیۆم ، یان نەخۆشی Paget's حاڵەتێکە دەبێتە هۆی نائاسایی بوون و لاوازی ئێسکەکان و زوو شکانی ئێسک....
ئامادەکردنی BHE team
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک