به‌مۆمبونی جگه‌ر(تشمع كبدی):
-جگه‌ر ئه‌ندامێكی گرنگی له‌شه چونكه به‌شداری ده‌كات له زۆر فرمانی سه‌ره‌كی جەستە، له‌وانه‌ش:
-دروست كردنی پڕۆتینی تایبه‌ت به خوێن مه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجین و به‌رگری له‌ش
-خه‌زنكردنی هه‌ندێ مادده‌ی خۆراكی و دووباره ڕژاندنهوهی بۆ ناو خوێن له‌كاتی پیێویستیدا، بۆ نموونه جگه‌ر شه‌كری خه‌زن ده‌كات و له‌كاتی پیێویستیدا دهیڕژێنێتهوه ناو خوێن
-دروست كردنی شله‌ی زراو كه مادده‌یه‌كی پێویسته بۆ هه‌رسكردنی چه‌وری
- پاڵاوتنی مادده زیانبه‌خشه‌كانی وه‌كو میكرۆب و ئه‌لكهول و هه‌ندێ ده‌رمان بۆ ئه‌وه‌ی زیان به له‌ش نه‌گه‌یه‌نن.
-جگه‌ر توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌كاتی زیان گه‌یاندن و له‌كاركه‌وتن، خانه‌كانی دروست بكاته‌وه و به‌سه‌ر به‌م حاڵه‌ته نه‌خوازراوه زاڵ بێت،به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێكشكانه زۆر و له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بێت و له توانای خۆ دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كه ده‌رچێت،ئه‌وا به مۆمبوونی جگه‌ر (واته تشمع كبدی) په‌یدا ده‌بێت.
ئه‌م نه‌خۆشیه حاڵه‌تێكی به‌رده‌وام و درێژخایه‌نی له‌كاركه‌وتنی جگه‌ره خانه‌كانه كه خانه ئاساییه‌كان تێك ده‌شكێن و به شانه‌ی ڕیشاڵی جێگه‌یان ئه‌گیرێته‌وه له ئه‌نجامدا ئه‌م ئه‌ندامه فرمانه ئاساییه‌كانی خۆی پێ ئه‌نجام نادرێ.. ئه‌م نه‌خۆشیه زیاتر له پیاوان هه‌یه و دوانزه‌یه‌مین هۆكاری مردنه به‌هۆی نه‌خۆشی.
-باوترین هۆكاری به‌مۆمبونی جگه‌ر ،واته نزیكه‌ی 50% ، بریتیه له مه‌ی خواردنه‌وه،كه مه‌ترسی تووشبوونی په‌یوه‌سته به ڕێژه‌ی خواردنهوهكهو جۆری خورادنەوەكە.. هه‌وكردنی ڤایرۆسی جۆری بی و سی دوو هۆكاری تری گرنگن له‌م نه‌خۆشیه.
چه‌وری سەر جگه‌ر(واته Fatty liver) كه به‌هۆی قه‌ڵه‌وی و شه‌كره‌وه و وه‌رگتنی زۆری ستیرۆید دروست ده‌بێت له‌وانه‌یه ببێته هۆی به‌مۆمبونی جگه‌ر..لەكاركەوتنی جگەر لەوانەیە لە ئەنجامی زۆر بەكارهیێنانی هەندیێ دەرمان و پیكهاتەی سروشتی دروست بیێت. نەخۆشیە بەرگریەكانی جگەر و نەخۆشیە بۆماوەییەكان هۆكاریێكی تری لەكاركەوتنی جگەرن.
-نه‌خۆشی به‌مۆمبوونی جگه‌ر(واته تشمع كبدی) نه‌خۆشیه‌كی ئاڵۆز و سه‌خته،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له سه‌ره‌تای نه‌خۆشیه‌كه له‌وانه‌یه هیچ ناڕه‌حه‌تیه‌ك هه‌ستی پێنه‌كرێ. دوایی له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌كردنی حاڵه‌ته‌كه دوور نیه نه‌خۆشه‌كه بێهێز و بێتاقه‌ت بێت و هه‌ست به كه‌مبوونی ئیشتیهای خواردن و هێڵنج و ڕشانه‌وه بكات.له‌وانه‌یه هه‌ست به زه‌ردبوونی پێستی له‌ش و چاوه‌كانی بكات و په‌ڵه‌ی سوور و شین له‌سه‌ر له‌شی په‌یدا بێت و گیانی بخورێت و تای لێبێت.به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی ناو سك،سكی ده‌ئاوسێ و ئازاری ده‌بێت. له‌وانه‌یه ڕه‌نگی میزه‌كه‌ی زۆر تۆخ بێت و ڕه‌نگی پیسایهكهی زۆر سپی بێت،به‌هۆی تێكچوونی میتابۆلیزمی زراو. له حاڵه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی نه‌خۆشیه‌كه كێشی له‌ش دائه‌به‌زێت و هۆش و كه‌سێتی و ووریایی نه‌خۆشه‌كه ده‌شێوێت.
-به‌پێی ئه‌وه‌ی جگه‌ر زۆر فرمانی سه‌ره‌كی به‌جێ ئه‌هێنێ،بۆیه له‌كاركه‌وتنی ئه‌بێته هۆی زۆر ماكی ته‌ندروستی گه‌وره و مه‌ترسیدار. نه‌خۆشه‌كه له‌وانه‌یه خوێن هه‌ڵهێنێته‌وه،واته ڕشانه‌وه‌كه‌ی خوێنی پێوه بێت ئه‌میش به‌هۆی فراوانبوونی خوێنهێنه‌ره‌كانی ده‌وری سورێنچك (دەوالی سۆرینچك) یان به‌هۆی قرحه‌ی گه‌ده‌وه.
-له سستی جگەر،ئه‌م ئه‌ندامه وه‌كو جاران ناتوانێ ژه‌هر و مادده زیانبه‌خشه‌كان بپاڵێوێ،بۆیه ئه‌م ماددە زیانبەخشانە به‌هۆی خوێنه‌وه ده‌گه‌نه ناو مێشك و زیان به مێشك ده‌گه‌یه‌نن و ده‌بنه هۆی تێكچوونی خه‌و و كه‌سایه‌تی و تێكچوونی هۆش و گێژبوون و ووڕینه كردن و ته‌نانه‌ت بێهۆشی.
-ماكێكی تری نه‌خۆشی به‌هۆی به‌مۆمبونی جگه‌ره‌وه دروست ده‌بێت،كۆبوونه‌وه‌ی شله‌ی ناو له‌شه كه ئه‌بێته هۆی ئاوسانی سك و ئاوسانی قاچه‌كان.
كاتێك فاكته‌ره یارمهتیدرهكانی خوێن مه‌یاندن له جگه‌ر دروست ناكرێن،نه‌خۆشه‌كه به‌ئاسانی خوێنی ناوه‌ستێته‌وه و سهرلهشی شین و مۆر ئه‌بێته‌وه به‌هۆی خوێنبه‌ربوونی ژێر پێست.. له‌كاتی نه‌خۆش كه‌وتنی جگه‌ر،فشاری خوێنی ناوسك به‌رز ده‌بێته‌وه. دوای ئه‌م حاڵه‌ته‌ش، سپڵ گه‌وره ده‌بێ و خڕۆكه سپیه‌كانی خوێن و خه‌پله خوێنیه‌كان زیاتر تێكده‌شكێن و ژماره‌یان كه‌م ده‌بێته‌وه له خوێندا.
-ئه‌گه‌ر به‌مۆمبوونی جگه‌ر ڕێگر بێت لە هاتوچۆی ئاسایی شلەی زراو له‌ناو توره‌كه‌ی زراو،ئه‌وا دوور نیه به‌ردی زراو دروست بێت.. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی به‌مۆمبونی جگه‌ریان هه‌یه زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان هەیە به هه‌وكردن و شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر و له‌كاركه‌وتنی گورچیله و له‌كاركه‌وتنی سیه‌كان.
-له‌گه‌ڵ بوونی نیشانەكانی سستی جگەر پزیشكی هه‌ناوی بڕیاری هەندێ پشكنینی خوێن ئەدات بۆ نەخۆشەكە وەكوپشكنینی گشتی خوێن و ئه‌نزیمه‌كانی جگه‌ر وپڕۆتینهكانی ناو خوێن بۆ زیاتر نزیك بوونه‌وه له تشخیصهكه، هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابوون له بوونی نه‌خۆشیه‌كه له‌وانه‌یه پێویست به سۆناری دۆپلەری
ناو سك و ئه‌شیعه‌ی میفراسی سك و وەرگرتنی نمونەیەك لە جگه‌ر بكات.
-بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌مۆمبونی جگه‌ر یه‌كه‌مین هەنگاو گرنگی ئه‌درێت به چاره‌سه‌ركردنی هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشیه‌كه بۆ نموونه چاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ری به ده‌رمانی دژه ڤایرۆسی. له حاڵه‌تی سه‌ختی نه‌خۆشیه‌كه و په‌ره‌سه‌ندنی ناڕەحهتیهكان له‌وانه‌یه پێویستی به داخڵَ كردن بێت له خه‌سته‌خانه بۆ پێدانی دەرمانی تایبەت بۆ كەمكردنەوەی ئاوبەند و فشاری خوێنی ناوسك و دژەهەوكردن، شروبی ڕه‌وانی پێویسته بۆ پاككردنەوەی ڕیخۆڵەكان و ڕیگەكرتن لە ژەهراوی بوونی میێشك.
یه‌كێك له به‌شه‌كانی چاره‌سه‌ر،چاره‌سه‌ری خۆراكییه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌دخۆراكی حاڵه‌تێكی باوه له‌م نه‌خۆشیه،بۆیه گرنگیدان به سیسته‌مێكی خۆراكی دروست زۆر پێویسته،بۆ نمونه به دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی خوێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئاو و ئاوسانی له‌شی، گرنگیدان به خواردنی ڤیتامین و كانزا پێویسته‌كان. له هه‌ندێ حاڵه‌تدا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌می خۆراك،پێویست به‌وه ئه‌كات كه صۆنده‌ی ناو گه‌ده‌ی بۆ دابنرێت بۆ پێدانی خواردن ، یان مغزی و شله‌ی گلوكۆزی پێبدرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی دابه‌زینی شه‌كری خوێن كه به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی جگه‌ر تووشی ده‌بێت.
-ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی به‌مۆمبوونی جگه‌ر ئه‌وه‌یه كه نه‌خۆشه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی دووركه‌وێته‌وه له مه‌ی خواردنه‌وه،چونكه ته‌نانه‌ت بڕێكی كه‌م له مه‌ی له‌وانه‌یه زیانی زیاتر به جگه‌ر بگه‌یه‌نێت و تووشی مه‌ترسی بكات.هه‌روه‌ها پێویسته به‌بێ ڕاوێژی پزیشك هیچ ده‌رمانێك نه‌خوات نه‌وه‌كو ئەو دەرمانە زیان بگەیەنیێت بە جگەری و ناڕەحەتی بكات.
ماوه‌ته‌وه بڵێین،له حاڵه‌تی ته‌واو لهكاركاوتنی جگه‌ر، چاندنی جگه‌ر كۆتا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌یه.
"ئومێدی ته‌ندروستیه‌كی باشتان بۆ ده‌خوازم"
د.داهات حوێزى
پزیشكی پسپۆڕى هەناوى و نەخۆشیەكانی دڵ