--- ئێسقانی زیاده‌ی پاژنه‌ی پێ چیه ( calcaneal spur ) :
--- نیشانه و هۆکار و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
ـــــ ئێسقانی زیاده‌ی پاژنه‌ی پێ یان بزماری پاژنه‌ی پێ بریتی یه له کۆبۆنه‌وه‌ی مادده‌ی کالسیۆم (ته‌که‌لوسات ) له ژێر پاژنه‌ی پێ و له ئه‌نجام دا ئێسکێک دروست ده‌کات و درێژیه‌که‌ی ده‌گاته زیاتر له یه‌ک سانتیمه‌تر و سه‌ری ئێسقانه‌که ڕه‌نگه تیژ بێت یان ته‌خت بێت ۰
--- نیشانه‌کانی :
۱ ـــ ئازارێکی کتوپڕی زۆر له پێ دا ( وه‌ک ئه‌وه‌ی بزمار یان چه‌قۆیه‌کی تیژی بچێت پێی دا ) به تایبه‌تی کاتێ به‌یانیان هه‌ڵده‌سه‌تیه سه‌ر پێ ۰
۲ ـــ ئازارێکی مام ناوه‌ند له بنی پێ دا به درێژایی ڕۆژ ۰
۳ ـــ ئاوسان و سوور بوونه‌وه و هه‌وکردنی په‌نجه‌کان و به‌شی پێشه‌وه‌ی پێ ۰
٤ ـــ هه‌ست کردن به گه‌رم بوون و سووتانه‌وه له پاژنه‌ی پێ دا ۰
٥ ـــ زۆر به زه‌حمه‌ت نه‌خۆش ده‌توانێت به پێی په‌تی بڕوات ۰
٦ ـــ هه‌ست کردنی به بوونی ئێسکێکی ڕه‌ق له پاژنه‌ی پێ دا ۰
۷ ـــ هه‌ندێ جار هیچ نیشانه‌یه‌کی نیه و نه‌خۆش هه‌ستی پێ ناکات ۰
--- هۆکاره‌کانی دروست بوونی :
۱ ـــ بریندار بوونی ماسوولکه و به‌سته‌ر و شانه نه‌رمه‌کانی ده‌وری قووله پێ ۰
۲ ـــ دڕان و بریندار بوونی په‌رده‌ی ده‌وری ئێسقانی قووله پێ ۰
۳ ـــ هۆکاری ته‌مه‌ن : تا ته‌مه‌ن زیاتر بێت پاژنه‌ی پێ توانای به‌رگری زه‌بر و هه‌وکردن و هه‌ڵمژینی فشاری که‌متر ده‌بێته‌وه ۰
٤ ـــ کۆبۆنه‌وه‌ی مادده‌ی کالسیۆم (ته‌که‌لوسات ) له پاژنه‌ی پێ به تێپه‌ڕ بوونی کات ۰
---- ئه‌گه‌ری تووشبوون : زیاد ده‌کات له‌م کاتانه‌دا ؛
۱ ـــ هه‌ندێ وه‌رزش به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بکرێت وه‌ک بازدان ، ڕاکردن ، په‌ت په‌تێن ،تۆپێ پێ ، باسکه ۰
۲ ـــ ڕه‌گه‌ز : خانمان زیاتر تووش ده‌بن ۰
۳ ـــ قه‌ڵه‌وی و کێشی زۆر ۰
٤ ـــ به پێوه وه‌ستانی زۆر ؛ هه‌روه‌ها ڕویشتن یان به پێوه وه‌ستان له سه‌ر زه‌وی ڕه‌ق و زبر و شاخ و داخ دا ۰
٥ ـــ له پێ کردنی نه‌علی ئیسڤنج ۰
٦ ـــ هه‌ندێ نه‌خۆشی : وه‌ک کۆنیشانه‌ی ڕایته‌ر ، هه‌وکردنی به‌سته‌ری قوله پێ ۰
--- شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
ــــ ده‌ست نیشانکردنی ته‌نها له ڕێگه‌ی تیشکی سینیه‌وه ده‌بێت و به‌م ڕێگانه چاره‌ده‌کرێت ۰
۱ ــــ پشووی ته‌واو بۆ ماوه‌یه‌ک و ڕێگری‌کردن له زه‌بر به‌رکه‌وتن به بنی پێ ۰
۲ ـــ به‌کارهێنانی که‌ماداتی سه‌هۆڵ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازار و هه‌وکردنی پاژنه‌ی پێ ؛ ده‌رمانی ئازار شکێن۰
۳ ـــ له پێ کردنی پێڵاوی تایبه‌ت ۰
٤ ـــ لێدانی ده‌رزی کورتیک و ستێروێد له پاژنه‌ی پێ ۰
٥ ـــ عیلاج ته‌بیعی و وه‌رزشی تایبه‌ت به به‌هێزکردنی ماسولکه‌کانی پێ ۰
٦ ـــ چاره‌سه‌رکردنی هۆکاره‌کانی دروست بوونی ئێسقانی زیاده‌ی پاژنه‌ی پێ ئه‌گه‌ر بکرێت۰
۷ ـــ شکاندنی له ڕێگه‌ی ته‌زووی کاره‌بایی ناو ئاو ( ECSW ) یان له ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر به ( prolotherapy ) .
۸ ــــ نه‌شته‌رگه‌ری : دوا ڕێه‌یه و له ژماره‌یه‌کی که‌می نه‌خۆشه‌کان دا پێویست ده‌کات ۰
--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م په‌یجه‌وه ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری