شۆڕشی زانستی ⁄نەخۆشخانەی زانکۆی تایبەت
ڕیخۆڵە کوێرە
ڕیخۆڵە کوێرە دەکەوێتە بەشی سەرەتای ڕیخۆڵە ئەستورە و وەک بەرکێکی کوێر واتە کۆتای یەکەی قەپاتە و سەرەتاکەشی دەکرێتەوە ناو باشی یەکەمی ڕیخۆڵە ئەستورە.
وازیفەکەی تا ئێستا زۆر ڕوون نی یە و زیاتر پەیوەندی بەنھەرسکردنی مادەی سلیلۆز ھەیە کە مرۆڤ لەسەرەتاکانی دروستبوونی لەسەر گیاو ڕووەک دەژیا بەڵام لەگەڵ گەشەکردنینمرۆڤ و گۆڕانی خواردنی ئەم بەشە پووکاوەتەوە کەچی لە گیانەوەرە گیا خۆرەکان زۆر گرنگە.
ھەودەکات کاتێک ناوەکەی دەگیرێت بەھۆی بوونی بەرد یان کرم یان پیسایی ووشک بووی ناو قۆڵۆن ئەگەر چارەسار نەکرا دەبێتە ھۆی تەقینی و بڵاوبوونەوەی میکرۆب ئیلتھاب بۆ ناو سک و بۆ ناو خوێن لە کوتای ژیانی نەخۆش دەکەوێتە مەترسی .
باشترین چارەسەر نەشتەرگەری یە و باشترینیشیان بە نازووڕە چوونکە:
١-دڕینی سک تەنھا چەند سانتیمێکە و زوو دەگەڕێتەوە سەر ئیشی خۆی .
٢-لە وانەیە دەستنیشان کردنەکە چەوت بێت ھۆکارەکە سووڕان یان تەقینی کیسی ھێلکەدان یان تەقینی ڕیخۆلە بێت کە بە نازوور بەئاسانی چارەسەر دەکرێت.
٣-بەکارھێنانی ڕیگاو ئامێری نوێ بۆتە زەڕوڕەت تا شانبەشانی ووڵاتانی دونیا بڕۆین .
ئەم ھەفتەیە دکتۆر سیروان محمود - پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی چەند ناشتەرگاری یەکی ڕیخۆلە کوێرەی بەنازووڕ ئەنجامدا و یەکێکیان ھاوکات لەگەڵ ھەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە تەقینی کیسی ھێلکەدانیشی لەگەڵدابوو و ھەردووکیان کرا لەھەمان کاتدا .
بە ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتن بۆ دکتۆرە بەڕێزەکان و سەلامەتی و تەندروستی بۆ نەخۆشە ئازیزەکان .
د.سیروان
