جەڵدەی مێشک چیە؟
ھۆکارەکانی چین؟
لە جیھاندا ساڵانە نزیکەی ٨٠٠,٠٠٠ کەس توشی جەڵدەی مێشک دەبن کە ئەمەش یەکسانە بە یەک جەڵدەی مێشک بۆ ھەر ٤٠ چرکەیەک.
ئەگەر بێتو خوێن نەگاتە بەشێکی مێشک بە ھۆی مەیینی خوێن یاخود پچڕانی لولەکانی خوێن ئەوا جەڵدەی مێشک ڕودەدات ، دوا بەدوای ڕودانی جەڵدەی مێشک خانەکانی مێشک دەست دەکەن بە مردن چونکە ناتوانن خۆراک و ئۆکسجین لە خوێنەوە وەربگرن.
ھەر بەشێکی مێشک بەرپرسە لە کۆنتڕۆڵکردنی چالاکیەکی لەش کە ئەم چالاکیە کەم دەبێتەوە یاخود بەتەواوی لەدەست دەچێت کاتێک دەمارە خانەکان لەم بەشەی مێشکدا دەمرن.
❗️نیشانەکانی جەڵدەی مێشک:-
⬅️ شەلەل بوونی لایەکی دەموچاو.
⬅️ لاوازبوونی قۆڵ.
⬅️ تێکچوونی تونای قسەکردن.
⬅️ تێکچوونی ئاستی بینین.
⬅️ لەدەستدانی توانای ڕۆیشتن.
⬅️ سەرئێشەیەکی لەناکاو.
❗️❗️ھۆکارەکانی جەڵدەی مێشک:-
⬅️ بەرزی پەستانی خوێن .
⬅️ قەڵەوی.
⬅️ نەبوونی چالاکی و وەرزش.
⬅️ خواردنەوەی ماددە کھولیەکان.
⬅️ ھەندێ دەرمان وەک کۆکاین و میث ئەمفیتامین.
⬅️ جگەرە کێشان.