دەست نیشان کردن یان تەشخیص کردنی التهابی ڕیخۆڵە کوێرە چۆن دەکرێت؟؟؟
شاڵاو خدر قەڵادزەیی
چەند پشکنینێکی خوێن و ئەشیعە و سۆنارمان هەیە کە بریتین لەمانە......
پشکنینی WBC خرۆکە سپیەکان لە خوێن دا لە حاڵەتی بەرز بوونەوەدا ئاماژەیە بۆ التهابی ریخۆڵە.
پشکنینی CRP کاتێک ڕێژەکەی بەرز بۆیەوە ئاماژەیە بۆ بوونی التهابی ریخۆڵە کوێره.
وە پشکنینی میز GUE بۆ ئەوەی بزانرێت هۆکاری ئازارەکە پەیوەندی نی یە بە کۆئەندامی میزەڕۆوە.
وە پشکنینی دڵنیایی بریتی یە لە سۆنار یان گرتنی MRI کە هەردووکیان التهاب کردنی ریخۆڵە کوێرە دەردەخەن وە لەکاتێکدا داوای پشکنینی MRI دەکرێت ئەگەر گومانی گیرانی ریخۆڵەی لێ کرا بێت لە نەخۆشەکە کەزۆر جار بە ڕێگای سۆنار دەرناکەوێت......
ئەم وێنەیەی خوارەوە هی سۆنار بۆ نەخۆشێکە کە تووشی التهابی ریخۆڵە کوێرە بووە.......