به‌كورتی و به پوختی
له‌م بابه‌ته‌ماندا كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیدارو گرفتێكی سه‌رده‌میانه‌تان بۆ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه له‌ڕۆژگاری ئێستاماندا یه‌كێكه له هه‌ره گرفته باو و به‌ربڵاوه‌كان به‌جۆرێك به‌شێكی زۆرله‌خه‌ڵكی پێوه‌ی ده‌ناڵێنن و له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ندین ڕێنمای ته‌ندروست ئاماژه‌پێده‌ده‌ین..
خه‌مۆكی
نیشانه‌كانی
هۆكاره‌كان
چاره‌سه‌ر
خه‌مۆكی (اكتاب) (Depression)
- خه‌مۆكی یه‌كێكه له‌به‌ربڵاوترین نه‌خۆشیه ده‌روونییه‌كان كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌و ده‌روونی مروڤ دروستده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك كه كارده‌كاته سه‌ر بیركردنه‌وه‌و هه‌ست و سۆز‌و ره‌فتاری مرۆڤ.
- كه‌سی توشبوو هه‌ست به‌دڵته‌نگی ده‌كات وه له‌ده‌ستدان و گرنگی نه‌دان به‌خۆی و ده‌وروبه‌ری وه به‌كه‌م سه‌یركردنی خود، به‌ره‌و پێش چونی ئه‌م نه‌خۆشیه گرفتی جه‌سته‌یی دروستده‌كات وه‌ك هه‌ستكردن به سه‌رئێشه‌و ئازاری هه‌موو جه‌سته‌و جومگه‌كان، بیركردنه‌و له‌خۆ ئازاردان واته بیری خۆكوژی له‌لادروست ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ده‌رئه‌نجامی دیكه‌ی نه‌خوازراو، ئه‌م نه‌خۆشیه له‌زۆرترین حاڵه‌ته‌كاندا له‌ته‌مه‌نی 20 تا 30 ساڵ زۆرتر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام هیچ ته‌مه‌نێك به‌ده‌ر نییه له توشبوون به‌خه‌مۆكی.
نیشانه‌كانی خه‌مۆكی:
* هه‌ستكردن به دڵته‌نگی له‌زۆرترین كاته‌كان.
* له‌ده‌ستانی حه‌زو ئاره‌زو بۆ زۆربه‌ی چالاكییه‌كان و تێكه‌لاَوی ناو خه‌ڵك.
* تیكچونی خه‌و و خواردن، زیاد یان كه‌مكردنی كێشی له‌ش، هه‌ستكردن به كه‌م بایه‌خی، كه‌م ته‌ركیزی، نه‌توانینی بڕیاردان، و هه‌ستكردن به هیلاكی نه‌بونی چالاكی، هێواشی له‌قسه‌كردن و جوڵه‌دا.
* بونی بیری خۆكوژی.
ڕێگاكانی چاره‌سه‌ركردن:
- ڕاوێژكردن و سه‌ردانی كردنی پزیشكی پسپۆری ده‌رونی به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن و ده‌ستنیشانكردنی حاڵه‌ته‌كه دانانی ڕێگاچاره‌سه‌ر (ڕاوێژی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و پێدانی چاره‌سه‌ری).
- به‌شداریكردن له‌دانیشتنی تاكه كه‌سی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن به‌تایبه‌ت له‌قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كان كه كه‌سه‌كه زوو به‌ده‌م نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه دێت.
- تیَكه‌ڵاوی كردنی خه‌ڵكی وه به‌تایبه‌ت هاورێیه‌تی بۆده‌ربازبوون له‌بازنه‌ی دڵته‌نگی و ده‌رگیربوون له‌گه‌ڵ كاروچالاكییه ڕۆژانه‌ییه‌كان به‌رده‌وامبوون.
- بیركردنه‌وه‌ی ئه‌رێنی و دوركه‌وتنه‌وه له‌بیركردنه‌وه‌ی نه‌رینی.
- جێبه‌جێكردنی وه‌رزش وه ڕێگاكانی خۆ خاوكردنه‌وه.
- خواردنی باش كه پێكهاته خۆراكیه‌كه‌ی گونجاوبێت له‌ڕوی ڤیتامینه‌كانه‌وه، دوركه‌وتنه‌وه له‌خواردنه‌وه كحولیه‌كان.
تێبینی- له‌سه‌نته‌ره‌كه‌مان یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی چاسه‌رده‌كرێت بریتییه له‌خه‌مۆكی به باشترین ڕێگا چاره‌سه‌ره كاریگه‌ره‌كان.
ناونیشانی سه‌نته‌ر: تووی مه‌لیك – ته‌لاری له‌ندی – ته‌نیشت قوتابخانه‌ی تووی مه‌لیك فه‌رعی كه‌بابی وه‌ستا حسن.
ژ. م 07717261135