زینک - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 6 نوفمبر 2018

زینک

#هەموو_کەسێ_پێویستە_بیزانێت

#زینک_چیە (zinc)؟
#بۆچی زینک زۆر گرنگە بۆ لەش؟
#ئەو_بڕەی ڕۆژانە لەش پێویستیەتی؟
#كێن ئەوانەی مەترسی نقصى زینک یان لەسەرە؟
#نیشانەكانی نقصى زینک چین؟
#ئەو_خۆراكانە كامانەن دەوڵەمەندن بە زینک؟

#زینک (zinc)چیە؟

_كانزایەكی ئەساسی و گەلەك گرنگە لە خانەكانی لەشدا،ئەو كانزایە هەڵدەستێ بە هاندانی نزیكەی سێ سەد ئەنزیم بۆ بەجێ گەیاندنی چالاكیەكانیان لە لەشدا.

#بۆچی_زینک_زۆر_گرنگە_بۆ_لەش؟

-سیستەمی بەرگری چالاك دەكات دژی نەخۆشی،وە كاری ئەو سیستەمە باشتر دەكات.
-دەوری گرنگی هەیە لە دابەش بوونی خانە،گەشەی خانە،چاك بوونەوەی برین.
-زینک زۆر پێویستە بۆ هەستی بۆنكردنو تامكردن.
- لەكاتی بوونی حەمل دیسانەوە زینک زۆر پێویستە بۆ گەشەی كۆرپە بە شێوەیەكی ڕێكو پێك.
-زینک چالاكی ئەنسۆلین چاكتر دەكات.
-یارمەتی دروست بوونی هۆڕمۆن دەدات وە باڵانسی هۆڕمۆن ڕادەگرێ.
-كرداری هەرس ئاسان دەكات.
-دەجەنگێ دژی سەرەتانو بەكتریاو ڤایرەس.
-دەوری هەیە لە دروست بوونی حەملو دژی نەزۆكیە،وە سپێرم پێویستی بە زینكە بۆ ئەنجامدانی ئەركەكەی بەشێوەی گونجاو.

#ئەو_بڕەی_ڕۆژانە_لەش_پێویستیەتی؟
 ڕۆژانە پێویستمان بە زینكە،چونكە لەش توانای خەزنكردنی كانزای نیە،وە هەم پێویستە بۆ مانەوە مان بە تەندروستی و ئەنجامدانی چالاكیەكانی ڕۆژانە.
-پیاو لەسەروی بیست ساڵی ڕۆژانە پێویستی بە (11mg)زينكه،بەڵام ئافرەت پێویستی بە (8mg)زينكه.
-بە نسبەت ئافرەتی حاملة ڕۆژانە پێویستی بە (11mg) زينكه.
-وه ئافره تى شير ده ر (12mg)ی پێویستە ڕۆژانە.

#كێن_ئەوانەی_مەترسی_نقصى_زینکیان_لەسەرە؟
-نەبوون یا نە خواردنی خۆراكی پێویست.
-تەرك دانی گۆشت.
-بوونی نەخۆشیەكانی گەدەو ڕیخۆڵە.
-سكچونی درێژ خایەن.
-بوونی نەخۆشیەكانی جگەرو گورچیلە.
-نەخۆشی شەكرە.
-ئافرەتی حاملە یا شیردەر.
-بەكار هێنانی ئەو دەرمانانەی كە دەوڵەمەندن بە ئاسن و كالسیۆم.
===========================
#نیشانەكانی_نقصى_زینک_چین؟
-لاوازبوونی سیستەمی بەرگریو توش بوون بە نەخۆشی،چونكە زینك یارمەتی دروست بوونی خرۆكە سپیەكان دەدات دژی بەكتریاو ڤایرەس،وە زینک دژە التهاباتوو تەنگە نەفەسیو حەساسیو نەخۆشی دڵو كانسەرە.
-كەم بوونەوەی توانای هەستی هەریەك لە بۆن كردنو تام كردن،چونكە زینك پێویستە بۆ دروست بوونی ئەنزیمێك كە پێی دەڵێن(carbonic anhydrase)كە ڕۆڵی گرنگی هەیە لە هەستی تام كردنو بۆن كردن.
-هێواش بوونەوەی گەشەو تێكشكانی نینۆكەكان،یاخود پەیابوونی خاڵ یا هێڵی سپی لەسەر نینۆكەكان.
-تێك چوونی پێست،هەندێ جار دروست بوونی زیپكەی گەورە و سوربوونەوەی پێست،چونكە زینک یارمەتی شێوەی گونجاوی پڕۆتین و پەردەی خانە دەدات،وە بیرمان نە چێ زینک ڤیتامین A زیاد دەكات كە دەوری گرنگی هەیە لە تەندروست ڕاگرتنی پێست.
-درەنگ چاك بوونەوەی برین.
-كەم بوونەوەی توانای بینین.
-دروست بوونی كێشە لە مێشكدا،لاوازبوونی زاكیرەو كەم بوونەوەی توانای فێربوون.
-پەستی ودڵتەنگی ،هەبوونی ستریسی زۆر.
-خاوبوونەوەی گەشەی قژ.
-نەمانی ئارەزوی خۆراك.

#گەر_هاتوو ڕێژەكەی زۆر كەم بوویەوە،ئەو كات دوور نیە ئەمانە سەر هەڵبدەن:
-زیادبوونی مەترسی تووش بوون بە نە خۆشیەكانی دڵ.
-التهابی پوك.
-توش بوون بە نە خۆشی شەكرە.
-تووش بوون بە ئەكزیما.
-خۆی لە ڕژێنی پڕۆستات خەستی زینک بەرزە ،گەر هاتوو كەمی كرد ئەگەری تووش بوون بە التهاباتوو نەخۆشی پڕۆستات سەر هەڵدەدات،ئەوە لە پیاوانی بە تەمەندا.
-سڕبوونی دەستوو قاچ.
-ئیسك بڕێكی زۆر لە زینك ی تێدایە ،بۆیە گەر هاتوو كەمی كرد ئازار دروست دەبێت بە تایبەت لە حەوزو ئەژنۆكان.
-لە منداڵدا نەبوونی زینك دەبێتە هۆی تێك چوونی مێشك،لە دەستدانی توانای فێربوون،تێك چوونی هۆش،تووش بوون بە صرع و شیزۆفرینیا.
-لە ئافرەتدا دەبێتە هۆی نەزۆكیو لەدەست دانی توانای هێلكە دانان،وە تاخیربوونی سوڕی مانگانە.

#ئەو_خۆراكانە_كامانەن_دەوڵەمەندن_بە_زینک؟

_گۆشت:ماسی سەلەمون،گۆشت حەیوان،مریشك.
-نانی گەنم.
-كولەكە
-نۆك و فاسۆلیا
-سپیناغ
-شیری مانگا،ماستوو پەنیر
-بادەم،تۆو كولەكە
-گوڵە بەڕۆژە
-برنجی قاوەیی
-هێلكە 
#ئەوەش_بزانە
-چاو قاوە دوو ڕێگرن لەبەردەم مژینی زینك،بۆیە خواردنەوەیان كەم بكەنەوە.
-ئەو خۆراكو سەپڵی مێنتانەی دەوڵەمەندن بە ئاسن و كالسیۆم دیسانەوە ڕێگرن لەبەردەم مژینی زینك.
-ئەو زینكەی لە گۆشت دا هەیە ئاسانتر دەمژرێت وەك لە خۆراكەكانی تر.
بەهیوای تەندرووستیتان

#زانستی_پزیشکی
 #soran_q_m