تۆوی پیاو
👈زانیاری لەسەر تۆوی پیاو....!!!
👈هۆکارەکانی لاوازی تۆوی پیاو....!!!
🔴زانیاری تەواو لەسەر تۆوی پیاو:
✳️ئەو كاتەی كە نێرینە دەگاتە باری ئۆرگازم یاخود (ئاو هاتنەوە) نزیكەی 20 ملیۆن بۆ 100 ملیۆن سپێرم لە ناو ئەو ئاوەدا هەیە، نێرینەیەكی تەندروست دەتوانێت 1.5 بۆ 5 میلی لیتر ئاو بهێنێتە دەرەوە.
✳️لە سەر هەتاوەكو كلك نزیكەی 50 مایكرۆ مەترە واتە 0.05 ملی مەتر، بچوكترین شت كە چاوی مرۆڤ دەتوانێت بیبینێت 0.1 میلی مەترە، كەواتە هەرگیز هەوڵ مەدە ئەگەر بتەوێت سپێرمەكان ببینیت، چونكە بەبێ بوونی مایكرۆسكۆب ئەم كارە ئەنجام نادرێت، ئەمە لە كاتێكدایە كە هێلكەی خانمان 30 هێندەی تۆوی پیاو گەورەترەو دەتوانیت بە چاو بیبینیت.
✳️سپێرم لە سێ بەشی سەرەكی پێكهاتووە، سەر (كە ماددە بۆ ماوەییەكانی تێدایە)، ناوەند (مایتۆكۆندریای تێدایە كە ووزە دەبەخشێت بە كلك)، سێەم بەش بریتییە لە كلك (پێی دەوترێت فلاجێلەم كە توانی رۆشتن دەبەخشێت بە سپێرم).
✳️هەر سپێرمێك دەتوانێت 5 ملیمەتر ببڕێت لە یەك چركەدا، كە زۆر لە قەبارەكەی خۆی خێراترە، واتە دەتوانێت كە سانتیمەتر لە دوو چركەدا
✳️زاناكان دەڵێن: سپێرمەكان بەردەوام حەز بەو شوێنانە دەكەن كە چڕی گەردیلەیی تێیدا بەرزە بۆ نمونە وەك هێلكەی ئافرەت كە پێی دەوترێت كیمۆ تاكسیس، هەروەها ئەم سپێرمانە كە دەچنە ناو كۆئەندامی زاوزێی مێینەوە، حەز بە شوێنی گەرم دەكەن، بۆیە خێرا هێلكەكان دەدۆزنەوە ئەگەر هەبێت.
✳️لەناو كۆئەندامی زاوزێی مێینەدا، سپێرمەكان دەتواننن بۆ ماوەی 5 رۆژ بە زیندوویی بمێننەوە، بەڵام لە دەرەوەی كۆئەندامی زاوزێی مێینەدا تەنها چەند سەعاتێك دەمێننەوەو پاشان دەمرن.
✳️ئەو سپێرمانەی كەلە كاتی ئۆرگازم (ئاو هاتنەوە) لە نێو كۆئەندامی زاوزێی پیاوەكەدا دەمێننەوە، لەلایەن لەشی پیاوەكەوە هەڵدەمژرێتەوە.
✳️تەنها یەك سپێرم دەتوانێت بچێتە نێو هێلكەی كۆئەندامی مێینەوە، هەر سپێرمێك خێراترو چالاكتر بێت چانسی چونە نێو هێڵكەی زیاترە
🔴ئەو هۆکارانەی تۆوی پیاو لاواز دەکەن:
یەك لە دەی هاوسەرەكان تووشی سەختی دەبنەوە لە درووستكردنی منداڵدا. هۆكاری ئەو سەختییە لەوانەیە لە ژنەكە یان پیاوەكەوە بێت. بەگشتی 30%ی هۆكارەكانی درووستنەكردنی منداڵ لە پیاوانەوەیە.
پیاو رۆژانە ملیۆنان تۆو (سپێرم) درووستدەكات، لەكاتێكدا ئافرەت بە درێژایی تەمەنی تەنیا 300-400 هێلكە درووستدەكات.
هەر تۆوێك 75 رۆژی دەوێت تا گەشەی تەواو دەبێت، بۆیە لاوازبوون و تێكچوونی كوالیتییان، بۆماوەیەكی بەرچاو درووستبوونی منداڵ دوادەخات.
🔴ئەمانە ئەو هۆكارانەن كە تۆو لاواز دەكەن و كوالیتییەكەی خراپ دەكەن:
❌گەرمی:
گونەكان كاتێك دەتوانن بە باشی كار بكەن كە پلەی گەرمییەكەیان نزمتر بێت لە پلەی گەرمی نێو جەستە. هەر بۆیەش لە دەرەوەی جەستە هەڵكەوتوون (لەنێو سك نین).
پسپۆڕان دەلێن كاتێك پلەی گەرمیی گون بۆ 36.6 و زیاتر بەرزببێتەوە، پرۆسەی درووستكردنی سپێرم دەوەستێت. گەرما كار لە ژمارە و جووڵە و شێوەی سپێرمەكان دەكات.
گەرمیی لەوانەیە لە ئەنجامی گەرمیی زۆری كەش و هەوا، بانیۆ و جاكووزی گەرم، تا، دانانی لاپتۆپ لەسەر كۆش درووست ببێت.
❌شۆرتی زۆر تەسك:
شۆرتی زۆر تەسك و توند، كاری نەرێنی دەكەن لە گونەكان و دۆخی درووستكردنی تۆو نالەبار دەكەن.
❌دەوالیی گونەكان:
یەك لە حەوتی پیاوان دەوالیی گونیان هەیە. كە بریتییە لە گەورەبوون و هەڵاوسانی خوێنهێنەرەكانی گون. هەركاتێك پیاوێك دەوالیی هەبوو لە پشكنینەكاندا دەركەوت ژمارەی سپێرمەكانی روو لە كەمییە، پزیشك داوای لێدەكات بیر لە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی چارەسەری دەوالیی بكاتەوە.
دەوالیی پێدەچێت بە رێوشوێنی جیاواز كاری نەرێنی لە سپێرمەكان بكات، وەكوو: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی گون، لاوازبوونی سوڕی خوێنی گونەكان و مۆڵخواردنی خوێن لەو خوێنبەرە فراوانبووانەدا.
❌قەڵەوی:
قەڵەوبوونی پیاوان وادەكات ئاستی هۆرمۆنی ژنانە (ئیسترۆجین) لە جەستەیاندا زیاد بكات و ژمارەی تۆوەكانیان كەمبكات و ئارەزووی سێكسیی و بەپیتییان كەمبكات.
بە بەراورد بەوانەی كێشیان ئاساییە یان هەندێك كێشیان زیاترە لە ئاسایی، قەڵەوەكان كاركردنی گونیان لاوازە و ژمارەی تۆوەكانیشیان كەمترە.
❌جگەرە و كحول و ماددەی هۆشبەر:
هەموویان دەبنەهۆی لاوازیی سێكسی. ئەوانەی پلانی منداڵ درووستكردنیان هەیە، دەبێ لە هەموو ئەوانە دووربكەونەوە.
كحول دەبێتەهۆی دابەزینی كوالیتی و بڕی تۆواو، هەرچی جگەرەیە ئەوە جووڵەی سپێرمەكان لاواز دەكا. جگەرە هەروەها زیان لە DNAی سپێرمەكان دەكات و دەبێتەهۆی لاوازیی سێكسیی پیاوان.
❌كێشە جەستەییەكان:
هەندێ ناڕێكیی فیزیۆلۆجی هەن كە نەرێنییانە كار لە سپێرمەكان دەكەن، وەكوو:
گیرانی بۆریی گوازەرەوەی سپێرم لە گونەوە بۆ نێو تۆواو: ئەویش لە ئەنجامی ناتەواویی زگماكیی، هەوكردن، زەبر یاخود نەشتەرگەریی كە هەریەكەیان خراپ كار لە بۆرییەكە دەكات.
❌ناتەواویی بۆماوەیی:
هەندێك ناتەواویی لە كرۆمۆسۆمەكاندا وادەكەن ژمارەی سپێرم ئێجگار كەمبێت یان تەنانەت سفر بێت.
❌هۆكاری دیكە:
وەك هەبوونی دژەتەن بۆ سپێرم لەنێو جەستەدا، ناهاوسەنگیی هۆرمۆنیی، شیرپەنجەی گون، گونی هەڵواسراو و گرفتی سێكسی.
بۆ ئهوهی تۆوی پیاو 🔴
بههێزبێت، ئهمانه پێویستن:
پسپۆڕانی تهندروستی، ئاماژه بهوه دهكهن كه بۆ بههێزكردنی تۆوی نێرینهی مرۆڤ پێویسته چهند ڕێگایهكی سروشتی بگیرێنه بهر.
داریۆس بیچ، كه پسپۆڕێكی نهخۆشخانهی نیویۆركه باس لهوه دهكات، ئهو كهسانهی دهیانهوێت له داهاتوودا ببنه خاوهنی منداڵ ئهوا پێویسته به چهند ههنگاوێك تۆوهكانیان بههێز بكهن، چونكه %30 پیاوان كێشهیان لهم بابهتهدا
ههیه.