دوورینەوە چیە؟
چەند جۆری هەیە؟
جۆری خێت(داو) و دەرزی دوورینەوە؟
ماوەی چەند ڕۆژ دوای دورینەوە تەقەڵەکان دەربێنین؟
هەمووی لە خوارەوە جواب دراوەتەوە و بەجوانی شیکراوەتەوە
دوورینەوە(suturing)
بریتیە لە دوورینەوەی شانەکانی لەش کە بە هۆی بەر کەوتنی شتیکی تیژ یاخوت رووداوێک پێستمان توشی برین دەبێت بۆ چاک بونەوەی ئەو برینە دەبێت کرداری دورینەوە ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی پێستەکە زووتر چاک بێتەوە و شوێنەکەی کەمتر دیار بمێنێت لەسەر جەستە.....
#1275s
ئامانجمان چییە لە دوورینەوە؟
۱.بۆ زوو چاک بونەوەی برین.
۲.بۆ تێکنەچوونی ئەو شوێنەی کە برینەکەی لێیە.
۳.بۆ ئەوەی برینەکە توشی هەوکردن نەبێت.
٤.بۆ نەمانی شوێنەواری برین.
۵.بۆ پێکەوە نوسانی پێست و برینەکە و یەکگرتنەوەی.
جۆری ئەو داوەی(خێت) کە دورینەوەی پێ دەکرێت
دوو جۆری خێتمان هەیە
یەکەم جۆرێکیان پێی دەوترێت ( Absorbabale suture) واتە ئەم جۆرە خێتانە دوای دورینەوە دەرناهێنرێت بەڵکو خۆی دەبێتەوە گۆشت ئەم جۆرەش چەند جۆرێکی هەیە لەوانە:
1.catgut
2.chronic catgut
3.dexon(polyglycolic acud)
4.vicryl(polyglaction)
5.PDS(polydioxanone)
6.collagen
7.maxon
8.poliglecaprone
جۆری دووەم ئەم جۆرە پێی دەوترێت ( Non Absorbable Suture)واتە ئەم جۆرەیان دوای دورینەوە دەبێت دەربهێنرێت و توانای توانەوەیان نیە لە گۆشتدا.
ئەمەش چەند جۆرێکی تایبەتی هەیە لەوانە:
1.Silk
2.Linen
3.Cotton
4.Horse
5.Nylon
6.Polyester
7.Polypropylene
8.Stainless steel
9.Aluminium wire
10.Clips
11.Staples
12.Skin tapes
ئەو دەرزیەی کە دورینەوەی پێ دەکرێت ئەویش چەند جۆرێکی هەیە:
۱.نوکی دەرزیەکە خڕە Round needle
۲.نوکی سێگۆشەیە Traiangular needle
۳نوکی تیژ cutting needle
٤.وە قەوسی ئەو دەرزیەش بە پێی گۆشەکەی دەگۆڕێت واتە هەیە قەوسیەکی زۆرە هەشە قەوسیەکەی کەمە.
قەبارەی دەرزیەکە
0,,,1,,,2,,,0/1,,0/2,,,0/3,,,0/4,,,0/5,,,0/6,,,0/7
وە ئەم جۆرانەی خوارەوە زیاتر بۆ تەجمیل بەکار دێت
0/6 ,,,, 0/7,,,,0/8,,,,0/9,,,,0/10
گۆشەی دەرزیەکە
1/7,,,,3/8,,,,1/2,,,,5/8
جۆرەکانی دوورینەوە
چەند جۆریکی دورینەوەمان هەیە واتە بەچەند جۆرێک دەتوانین دورینەوە ئەنجام بدەین..
یەکەم دورینەوەی سادە ئاسیی واتە تەقەڵ تەقەڵ دەکرێت و دوای هەر تەقەڵێک خێتەکە دەبڕین پاشان تەقەڵێکی کە دەکەین.
دووەم دورینەوەی بەردەوام واتە هەموو برینەکە بەیەکەوە دەدورینەوە ئەم جۆرە زیاتر بۆ دوورینەوەی خێرا بەکاردەهێنرێت.
سێیەم دورینەوەی ناوەوە واتە لەم جۆرە ئەگەر برینەکە قوڵ بوو لە ناوەوە برینەکە دەدورینەوە پاشان دەرەوەش دەدورینەوە.
ئەو جۆرانەی باسمان کرد سێ جۆری سەرەکی دوورینەوە بوون کە هەریەکەیان چەند جۆرێکی تری هەیە.
ئایا دوای چەند ڕۆژ تەقەڵەکان دەربهێنرێت:
سەر دوای ۷ بۆ ۱۰ ڕۆژ
گوێ و لوت دوای ٤ بۆ ۵ رۆژ
دەم و چاو دوای ۳ بۆ ۵ رۆژ
سنگ و سک دوای ۸ بۆ ۱۲ رۆژ
پشت دوای ۱۲ بۆ ۱٤ رۆژ
قۆڵ و ڕان دوای ۸ بۆ ۱٠ ڕۆژ
سەری پەنجەکان دوای ۱٠ بۆ ۱۲ رۆژ
جومگەکان دوای۱٤ بۆ ۲۱ رۆژ
پێ و دەست دوای ۱٤رۆژ.
چۆن دەرزی گونجاو بەپێی شوێنەکە
هەڵبژێرین؟
۱.بۆ دەم و چاو و لێو و گوێ و لوت 0/7,,0/5,,0/6
۲.بۆ سک و سنگ 0/2,,,0/3
۳.بۆ سەر,پێ و پشت و قاچ و قۆڵ 0/2,,,0/3,,0/4
٤.ئەو شوێنانەی کە زۆر ئەستورن 0,,,0/1
پێداویستەکانی دوورینەوە چین؟؟؟
۱.ماددەی پاککەرەوە.
۲.گۆز.
۳.جێڵ یان دەرزی سڕکەر.
٤.نۆرماڵ سەلاین N/S بۆ پاککردنەوە.
۵.دەست کێش
٦.سیزەر
۷.نیدڵ هۆڵدەر.
۷.فۆرسێپس
۹.خێتی دوورینەوە.
چۆنیتی ئەنجامدانی کرداری دورینەوە.
۱.ئامادەکردنی پێداویستیەکان
۲.دەست شۆردن
۳دەستکێش لەدەست کردن
٤.خۆناساندن بە نەخۆش و رونکردنەوەی کردارەکە
۵.پاک کردنەوەی برینەکە.
٦.ئەگەر خوێن بەربوونی هەبوو خوێن بەربونەکە دەبێت بوەستێنرێت.
۷.جێڵی سرکەر لە برینەکە دەدەیت یان بە دەرزی بەنجی دەکەیت بەڵام ئەگەر دەم و چاو بوو باش وایە بەنج بەکار نەهێنن.
۸.پاشان بە نیدڵ هۆڵدەرەکە دەرزیەکە دەگرین وە بە فۆرسیپسەکە لێواری برینەکە بەرز دەکەینەوە و دورینەوەکە ئەنجام دەدەین.
لایەنی خراپی دوورینەوە:
۱.کاریگەرییە خراپەکانی بەنج.
۲.ئازار.
۳.چاکنەبوونەوەی برینەکە بەهۆی ئەوەی دورینەوە ڕێ دەگرێت لەکۆبوونەوەی کۆلاجین لەسەر برینەکە.
٤.دەرنەهاتنەوەی تەقەڵەکان یان بەجێمانی تەقەڵەکان.
لەکۆتایدا
هیوادارم سودێکی بچوکم پێتان گەیاندبێت.