ئازاری لا ڕان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 30 أكتوبر 2018

ئازاری لا ڕان

Meralgia parasthetica
ئەم نەخۆشیە بریتیە لە دروستبونی ئازار وسڕبوون لە بەشی دەرەوەی ڕان ڕوودەدات ئەمیش بۆهۆی بوونی پەستان لەسەر ئەو دەمارەی کە کۆنترۆڵی هەستەوەری ئەو شوێنە دەکات کەناوی 
‏lateral femoral cutaneous nerve) نەخۆشیەکە مەترسیدار نیە بەڵام ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی ئازاری درێژخایەن کە دواتر چارەسەری قورستر دەبێت
گرنگترین هۆکارەکانی بریتین لە:
۱ـ جل وبەرگی تەسک یان قایشی توند یان کۆرسیە یان جلی ژێرەوەی زۆر توند
۲ـ قەڵەوی یان زیادبوونی لەپڕی کێشی لەش
۳ـ دووگیانی بەهۆی کێشی ورگی نەخۆش بۆ ناوچەی ڕان 
٤ـ زەبری دەرەکی یان سوڕانەوەی لەپڕی ماسولکەکانی ڕان ئەمە لە وەرزشەوانەکان دا زۆرە
٥ـ هەندێک نەخۆشی درێژ خایەن وەک نەخۆشی شەکرە
٦ـ تەمەن لەنێوان ۳٠_٦٠ ساڵ زۆرتر توش دەبن
دەست نیشان کردنی نەخۆشیەکە:
دەست نیشان کردنی ئەم نەخۆشیە بە ڕادەیەکی زۆر پشت دەبەستێت بە بینین وگفتوگۆ لەگەڵ نەخۆش لەبارەی کاتی کاتی سەرهەڵدان وچۆنێتی ئازارو چەندەها پرسیاری ترپاشان ئەنجامدانی چەند پشکنینێک پزیشکی بۆ نەخۆش  بۆ دیاری کردنی نەخۆشیەکە جگە لەوە ئەم چەند پشکنینی تریش ئەنجام دەدرێت
بۆ چارەسەر پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەمووان
د.بڵند گۆران تاڵەبانی
پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری و
 چاودێری ووردوچارەسەری ئازار