دومەڵی کۆم - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 20 نوفمبر 2018

دومەڵی کۆم

له‌سه‌ر داواكاری‌ زۆرێك له‌هاوڕێیان ئه‌م پۆسته‌مان دووباره‌ كرده‌وه‌
دومه‌ڵی‌ كۆم
هۆكاره‌كانی‌
نیشانه‌كانی‌
چاره‌سه‌ركردنی‌

كۆمیش وه‌كو هه‌موو شوێنێكی‌ تری‌ به‌ده‌نی‌ مرۆڤ له‌وانه‌یه‌ دومه‌ڵی‌ لێ‌ دروست ببێت. هۆكاره‌كانی‌ له‌وانه‌یه‌ یه‌كێك یان زیاتر له‌مانه‌ی‌ خواره‌وه‌ بێت:

1- هه‌وكردنی‌ پێست  یان ڕه‌گی‌ تووكی‌ ده‌وری‌ كۆم.
2- هه‌وكردنی‌ یه‌كێك له‌ ڕژێنه‌ گڵانده‌كانی‌ ناو كۆم.
3- له‌وانه‌یه‌ له‌ئه‌نجامی‌ دابه‌زینی‌ به‌رگری‌ ئه‌و نه‌خۆشه‌بێت به‌هۆی‌ نه‌خۆشی‌ تره‌وه‌ وه‌ك شه‌كره‌، نه‌خۆشی‌ كرونز، ئایدز یان شێرپه‌نجه‌.
4- برینداربوونی‌ كۆم یان ئه‌نجامدانی‌ هه‌ندێ‌ك نه‌شته‌رگه‌ری‌ له‌ كۆمدا.
5- داكه‌وتنی‌ هه‌ندێ‌ك هه‌وكردنی‌ ناوسك بۆ كۆم

- به‌گشتی‌ له‌ نێردا زۆرتره‌ له‌ مێ‌، وه‌ك هه‌موو دومه‌ڵێكی‌ دیكه‌ شوێنه‌كه‌ ئازاری‌ دێت و سوور ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌ستور ده‌بێت، نه‌خۆشه‌كه‌ تای‌ لێدێت و بێهێز ئه‌بێت.

- جاری‌ وا هه‌یه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ سه‌ردانی‌ پزیشك ناكات یان دوا ده‌كه‌وێت، له‌وانه‌یه‌ دوای‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌ئازار و تا، دومه‌ڵه‌كه‌ خۆی‌ بته‌قێت و جه‌راعه‌ته‌كه‌ خۆی‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌م ته‌قینه‌ ئازار و تای‌ نه‌خۆشه‌كه‌ ناهێڵت و نه‌خۆشه‌كه‌ له‌وانه‌یه‌ چاك بێته‌وه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی‌ زۆریان له‌ جێی‌ دومه‌ڵه‌كه‌ برینێك جێ‌ ده‌مێنێت كه‌ چاكنابێته‌وه‌ و هه‌ر ماوه‌ نا ماوه‌یه‌ك بۆ چه‌ند ڕۆژێك ئازاری‌ دێت و له‌ پڕ ئه‌ته‌قێت و دڵۆپێك یان زیاتر جه‌راعه‌تی‌ لێ‌ دێت و بێده‌نگ ده‌بێت تا ماوه‌یه‌كی‌ دیكه‌، ئه‌م برینه‌ چاكنابێته‌وه‌ و پێی‌ ده‌ڵێن ناسۆری‌ كۆم.

* ته‌نها ڕێگه‌ی‌ چاره‌سه‌ر نه‌شته‌رگه‌ریه‌ و هه‌ڵدڕینی‌ دومه‌ڵه‌كه‌یه‌، ده‌بێت نه‌خۆشه‌كه‌ تێبگات كه‌ ئه‌و دومه‌ڵه‌ خۆی‌ بته‌قێت یان نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆ بكرێت زۆر له‌وانه‌یه‌ كه‌ ناسۆریك له‌جێی‌ خۆی‌ جێبهێڵێت كه‌ ئه‌ویش ته‌نها به‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ چار ئه‌كرێت، لێره‌دا نه‌خۆش ده‌پرسێت ئه‌ی‌ سوودی‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ چیه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر خۆیشی‌ بته‌قێت یان به‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌، هه‌ردوكیان نارسۆرێك جێده‌هێڵن له‌ شوێنه‌كه‌یدا؟ نه‌شته‌رگه‌ری‌ به‌زوویی‌ كۆتایی‌ به‌ ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ی‌ نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌هێنێت و نا هێڵێت به‌ره‌و خراپتر بچێت و ده‌ركه‌وته‌ی‌ دیكه‌ ڕووبدات، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن پسپۆڕێكی‌ شاره‌زاوه‌ ئه‌نجام بدرێت له‌وانه‌یه‌ دومه‌ڵه‌كه‌و ناسۆره‌كه‌ هه‌ردووكیان چاره‌سه‌ر بكات.

"ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌ی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ سودی‌ هه‌بووه‌ بۆت، تۆش شه‌یری‌ بكه‌ تاوه‌كو هاوڕێیانت سودی‌ لێببینن"

پڕۆفیسۆر دكتۆر سیروان حه‌مه‌ شه‌ریف قه‌ره‌داغی‌
پسپۆری‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ گشتی‌، نه‌شته‌رگه‌ری‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس و جگه‌ر، نه‌شته‌رگه‌ری‌ به‌ ناظور
ناونیشان: سلێمانی‌ شه‌قامی‌ ئۆرزدی‌، به‌رامبه‌ر عماره‌ی‌ نوری‌ گوڵاڵه‌
ژ.م 07702102863
هیوادارین هه‌موان ته‌ندروست باشبن
سوپاس بۆ نوسینی‌ زۆرترین كۆمێنتت بۆ ئه‌م پۆسته‌و لایك_كردنی‌.

خراج الشرج
الشرج كأي مكان أخر في الجسم يمكن أن يحدث فيه أو حوله خراج, لسبب أو أكثر من أللآسباب التالية:
1- التهاب الجلد أو جذر الشعر حول الشرج
2- التهاب أحد الغدد الموجودة داخل قناة الشرج.
3- هبوط مناعة الجسم بسبب مرض أخر, مثل السكري, مرض كرونز, مرض الآيدز, أو أحد السرطانات.
4- حدوث جرح أو نتيجة اجراء عملية في المخرج 
5- نزول التهابات البطن الى المخرج.

- نسبة اصابة الذكور أعلى من أناث, مع احمرار و ألم في المكان المصاب, مع قشعريرة و ضعف. 
العلاج الوحيد هو فتح الخراج جراحيا مع افراغ القيح كاملة

- تستمر الحالة و تتقدم الى أن تفتح الخراج من قبل الطبيب, أو عند عدم المرااجعة تتقدم الحالة و يمكن ان تنفتح الخراج تلقائيا. في كلا الحالتين تنتهي معانات المريض مخلفا وراءهاءه في أكثر ألاوقات جرحا لا يندمل أبدا. بين فترة و أحرى يحدث ألم في المنطقة و يزداد شدة الى أن ينتهي فجأة بعد انفتاح الجرح و افراز قطرة أو أكثر من القيح, لتنتهي المعاناة الى فترة أخرى و يسمى هذا الجرح (ناسور), أي جرح لا يندمل.

- و قد يسأل سائل اذا ما الفرق بين أن ينفتح الجرح من تلقاء نفسه أو الجراحة. بكل تأكييد الجراحة تنهي معاناة المريض بسرعة و تمنع حدوث المضاعفات, و قد يتمكن جراح متمرس أن ينهي الخراج و الناسور بعملية واحدة.