پشکنینی غودەی دەرەقی
نیشانەکانی کەمی چالاکی
نیشانەکانی زیادبونی چالاکی
سێ جۆری سەرەکی هۆڕمۆنی غودە کە بریتەن لەT3, T4, TSH بەکار دێن بۆ دەستنیشانکردنی زیادبونی چالاکی (غودەی سام) یا کەمی چالاکی (تەمەڵی غودە).
-کەمی چالاکی(تەمەڵی غودە) بەهۆی نەخۆشیەکانی غودەوە ئەبێتە هۆی نزبونەوەی T3و T4 وە بەرزبونەوەی TSH.
-زیادبونی چالاکی(غودەی سام) بەهۆی نەخۆشیەکانی غودەوە ئەبێتە هۆی بەرزبەنەوەی T3و T4 وەنزم بونەوەی TSH.
*نیشانەکانی زیادبونی چالاکی :
- لەش گەرمی و عارەقکردنەوەی زۆر.
- دەست لەرزین.
- خێرا لێدانی دڵ.
- دابەزینی کێش.
- زوو توڕەبوون.
- قەلەقی.
*نیشانەکانی کەمی چالاکی:
- زیادبونی کێش.
- ئاوسانی دەوروربەری چاو.
- زۆر هەستکردن بە سەرما.
- هێواش لێدانی دڵ.
- قەبزی.