ڕیخۆڵە کوێرە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 23 نوفمبر 2018

ڕیخۆڵە کوێرە

زۆرترین زانیاری لەسەر هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە.

🔺appendicitis
هەوکردنی ریخۆڵە کوێرەیە.
🔺appendix
📋✏ڕیخۆڵە کوێرە چییە؟
کیسەیەکی بچوکە وەک گیرفانێکی شێوە پەنجەیی وایە, درێژیەکەی لەنێوان ٧ بۆ ١٠ سانتیمە,ڕەنگە هەندێک جاریش کورتر یان درێژتر بێت,
📋✏شوێنی ڕیخۆڵە کوێرە کوێیە؟
لە کۆڵۆن دەردەچێت،بەستراوە بە( cecum )وە لە سەرەتای ریخۆڵە ئەستورەدا.
✏ڕیخۆڵە سەرێکی داخراوە هەر لەبەر ئەوەشە پێی دەڵێن ڕیخۆڵە کوێرە.

📋✏هۆکاری هەوکردنی ریخۆڵە کوێرە؟
ریخۆڵە کوێرە خواردنی تێدەچێت و بەردەوام خۆی پاک دەکاتەوە بۆ ناو ڕیخۆڵە گەورە،بەڵام لەبەر بچوکی هەندێک کات ناتوانێت خۆی بەباشی پاک بکاتەوە,دەبێتە هۆی گیرانی ناوپۆشی ڕیخۆڵە کوێرە.لەوکاتەدا بەکتریاکان بە خێرایی زیاد دەکەن و دەبنە هۆی ئەوەی کە ڕیخۆڵە کوێرە تووشی هەوکردن بێت، هەڵبئاوسێت و بە کێم و جەراعەت پڕ بێتەوە.
ئەگەر هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە زوو چارەسەر نەکرێت لە ماوەیەکی کورتدا ڕیخۆڵە کوێرە دەتەقێت بەمەش لەوانەیە مەترسی لەسەر ژیانی کەسەکە دروست بکات چونکە بە شێوەیەکی گشتی کاتێک ڕیخۆڵە کوێرەی ھەوکردوو دەتەقێت پڕە لە بەکتریا,بەمەش بە سەدان ملیۆن لە بەکتریا بە ناو بۆشایی ھەناودا بڵاو دەبێتەوە،لەم کاتەشدا ناتوانرێت نەشتەرگەری بکرێت بۆیە بە ناچاری پزیشک بڕیار ئەدات دەرمانی دژە بەکتریا بدات بەکەسە بۆماوەی حەفتەیەک تا دوو حەفتە. 

📋✏ڕیخۆڵە کوێرە لە کێدا رودەدات؟
هەموو کەس بۆی هەیە تووشی هەوکردنی ڕیخۆڵە ببێت، بەڵام زیاتر لە تەمەنی نێوان(10-30) ساڵیدا ڕوودەدات،وە لەکەسانی بەساڵاچوودا مەترسیدارە!.

📋✏فرمانی ڕیخۆڵە کوێرە؟
لە رابردوودا وا بیردەکرایەوە کە ڕیخۆڵە کوێرە (appendix) تەنها ئەندامێکی لەشە و هیچ فرمانێکی تایبەتی نییە,بەڵام ئەمڕۆ زۆربەی زانایان ئەوەیان دەرخست کە ڕیخۆڵە کوێرە (appendix) فرمانی سەرەکی هەیە( پەنایەکە بۆ بەکتریا سودبەخشەکان (وەک کۆگایەک وایە بۆ هەڵگرتنی بەکتریا سود بە خشەکان). واتە ریخۆڵە کوێرە (appendix) یارمەتیدەرە بۆ کۆکردنەوەی ئەو بەکتریایانەی کە پێویستن بۆ چاککردنەوەی سیستەمەی هەرس(gastrointestinal tract) لەدوای ئەو  تیکچوونانەی کە توشی  سیستەمی هەرس کردن دەبن . وەک نەخۆشیەکانی (dysentery) واتە تیکچوونی هەناویەکان و (colera) نەخۆشی کۆلێرا. 

📋✏نیشانەکانی هەوکردنی ریخۆڵە کوێرە؟
١. سەرەتا کەسەکە ھەست بە ئازارێکی زۆر تیژ ئەکات لەناوەڕاستی سکیەوە ئینجا وردە وردە دوای یەک دوو کاتژمێرێک ئەم ئازارە ئەچێت بۆ بەشی خوارەوەی لای ڕاستی سک, ئەو ئازارە تیژەی دروست دەبێ پچڕ پچڕە واتا دێت و دەڕوات.
ئازارەکە دەگۆڕێت لە ئافرەتی سکپڕدا ئازارەکە ڕەنگە لە بەشی سەرەوەی ناوسکدا بێت، چونکە لە کاتی سکپڕیدا ڕیخۆڵە کوێرە لە شوێنی ئاسایی خۆی بەرزترە.

٢. کەسەکە ھەست بە ھێڵنج ئەکات و دەگاتە حاڵەتی ڕشانەوەش

٣. ئەگەر بە دەست پەستان بخەیتە سەر بەشی لای ڕاستی خوارەوەی ئازارەکەی زیاد دەکات، یان ئەگەر کەسەکە بکۆکێ یان بڕوات لەوکاتەدا ھەست دەکات ئازاری زیاتر دەبێ کە ئەمە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی ئەم کەسە تووشی ھەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە بووە

٤. پلەی گەرمی لەشی کەسەکە کەمێک بەرز دەبێتەوە
٥. ئارەزووی خواردنی تووشبووەکە نامێنێت

٦. زۆربەی تووشبووەکان تووشی سکچوون ئەبن و ھەندێکیشیان لەوانەیە تووشی قەبزی بن
✏زۆربەی جاریش قورسە بۆ پزیشکەکان بۆ دەست نیشانکردنی حاڵەتی ھەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە چونکە چەند نەخۆشییەکی تر ھەن نیشانەکانیان زۆر لێکچوون لەگەڵ نیشانەکانی ڕیخۆڵە کوێرە بۆ نمونە
١-هەوکردنی گەدەو ڕیخۆڵە 
٢-هەوکردنی توورەکەی زراو
٣-هەوکردنی پەنکریاس 
٤-هەوکردنی گورچیلە و بۆڕی میز 
٥-هەوکردنی بۆڕی منداڵدان 
٦-تەقینی هێلکەدان 
٧-هەوکردن سی و ئاڵووەکان بە تایبەتی لە منداڵان.
لە وڵاتە پێشکەوتووەکان ئەگەر پزیشک دڵنیا نەبێت حاڵەتەکە ڕیخۆڵە کوێرەیە پەنا ئەبەنە بەر پشکنین لە ڕێگەی سۆنەر یان سیتی سکان بۆ بینینی دۆخی ڕیخۆڵە کوێرە ئینجا بڕیار بدات لەسەر لابردنی بە نەشتەرگەری، وە ھەروەھا پشکنین بۆ میزیش ئەکرێ بۆ ئەوەی دەرکەوێت کە حاڵەتەکە ھەوکردنی میزڵدان یان گورچیلە نییە. 
٩- لەکاتی تەقینی ڕیخۆڵە کوێرە سک ڕەق دەبێ 

📋✏ئایا دەتوانین ڕێ لە هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە بگرین؟
نەخێر، هیچ ڕێگەیەک نییە بیگرینە بەر بۆ ڕێگرتن لەم حاڵەتە. بەڵام هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە لەوکەسانەدا کەمترە کەبڕێکی زۆر لەو خواردنانە دەخۆن کە ڕیشاڵی تێدایە، وەک میوەو سەوزەی تازە.

📋✏چۆن ئەم حاڵەتە کتوپڕە چارەسەر دەکرێت؟
تەنها ڕێگەچارە بۆ هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە بریتییە لە لابردنی ئەم ئەندامە لەڕێگەی نەشتەرگەرییەوە.

📋✏پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری، لەکاتی ڕوودانی هەریەک لەم نیشنانەی خوارەوە، پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکەرەوە:
ـ ڕشانەوەی بەردەوام
ـ زیادکردنی ئازاری سک
ـ گێژخواردن و بورانەوە
ـ زیادکردنی ئازار و سوربوونەوە لە جێی نەشتەرگەرییەکەدا
ـ بوونی تا
ـ هەوکردن لە شوێنی نەشتەرگەرییەکەدا

 📋✏پاش نەشتەرگەری دەبێت ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت:
نەخواردنی خواردن بۆماوی ٤ بۆ ٦ سەعات.
1_ حەمام نەکردن تا چاک بوونەوە.
2 _ بەپیادە نەڕۆیشتن بۆ ماوەی (٧_١٠) ڕۆژ,
مەبەست ڕۆشتنی ئاسایی  نییە . دەتوانێ  بڕوا. مەبەست  لەوە ڕۆشتنێکی نائاساییە  کە ڕەنگە بچڕان یان ناڕەحەتی لە برینەکە دروست بکات.
3 _ کارنەکردنی ناو ماڵ بۆ ماوەی (١٠ _١٥) ڕۆژ.
4_ شوفێری نەکردن بۆ ماوەی (١٠ _١٥) ڕۆژ.
5_نەکردنی کاری سێکسی بۆ ماوەی (١٠ _١٥ ) 

تەندروست و لەش ساغ بن.

#Aram_Nariman