کرژبوونی ماسولکەی پشت - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 4 نوفمبر 2018

کرژبوونی ماسولکەی پشت

‎چۆنیەتی چارەسەری گرژبوونی ماسولکەی پشت

‎كرژبوون یەكێكە لەو كێشە باوانەی رووبەڕووی ماسولكەكان دەبێتەوە و زۆرجار مرۆڤ تووشی كرژبوونی بەئازاری پشت دەبێت لەكاتی هەڵگرتنی شتومەكی قورس یان لەدوای ئەنجامدانی جووڵەیەكی كتوپڕ لەگەڵ دانیشتن و هەستان و خەوتن بەشێوەی ناتەندروست ، ئەمانەش دیارترین چارەسەرەكانی كرژبوونی پشتە:

‎* پشوودان: لەكاتی كرژبوونی پشت ئەوا پێویستە واز لەكاركردن بهێنرێت و پشوو بدرێت ، چونكە بەردەوامبوون لەجووڵە وادەكات ئازارەكە خراپتر بێت.

‎* هەڵنەگرتنی شتومەكی قورس: لەكاتی كرژبوونی پشت دەبێت دووربكەوینەوە لەو چالاكیانەی دەبنە هۆی زیادبوونی كرژبوون لەگەڵ دووركەوتنەوە لەهەڵگرتنی شتی قورس و وەزرشكردن.

‎* دانانی سەهۆڵ لەشوێنی ئازار: دانانی هەندێك سەهۆڵ لەناو پەرۆیەكدا و دانانی لەسەر پشت دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەوكردن و ئازار و وەستاندنی ئەو ووزەیەی دەبێتە هۆی دروستبوونی كرژبوون.

‎* مەساج كردن: شێلانی ناوچەی تووشبوو بەهێمنی یارمەتیدەرە بۆ حەوانەوەی ماسولكەكان و هاتوچۆكردنی خوێن و كەمكردنەوەی كرژبوون.

‎* بیبەری تیژ: بیبەری تیژ مادەی كابساسینی تێدایە كەتایبەتمەندێتی ئازار شكێن و دژە هەوكردنی هەیە، نیو كەوچك هاڕاوەی بیبەری تیژ لەگەڵ كەوچكێك زەیتی زەیتون تێكەڵ دەكرێت و رۆژانە دووجار ناوچەی ئازاری پێدەشێلرێت بۆ ماوەی 20 بۆ 30 خولەك.

‎* ئاوخواردنەوەی زۆر: ووشكبوونەوە بەهۆكاری سەرەكی كرژبوونی ماسولكەكان دادەنرێت و ئاوخواردنەوەی زۆر یارمەتیدەرە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە.

‎* بەهێزكردنی بڕبڕەی پشت : گرنگیدان بە بەهێزكردنی بڕبڕەی پشت و راهێنان لەسەنتەرەكانی چارەسەركردن شێوازێكی بەسوودە بۆ چارەسەركردنی ئازاری پشت.

‎* دەرمان: بەكارهێنانی هەندێك دەرمانی دژە هەوكردن یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی ئازار و كرژبوون.

بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەمووان  
د.بڵند گۆران تاڵەبانی
پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری و
 چاودێری ووردوچارەسەری ئازار