ڕاپۆرتێک لەسەر لێدانی دڵ و هەناسەدان و پلەی گەرمی لەش...
💊 لێدانی دڵ (Puls Rate)...
لێدانی دڵ بریتییە لە زەختی خوێن لەسەر دیواری خوێنبەرەکان artery..
ڕاستە زۆربەی کەس لێدانی دڵیان لە ۷٠ بۆ ۷۲ دایە، بەڵام لەڕووی زانستیەوە ڕێژەی ئاسای لە لەکەسێکی پێگەشتوو adult . 60-100 beat/minute دایە ،
خێرا لێدانی دڵ لە زانستی پزیشکیدا پێی دەڵێین Tachycardia,کاتێک لێدانی دڵ لە 100 beat/min زیاتر بێت ، وە کەمبوونەوەی لێدانی دڵ پێی دەڵێین Bradycardia کاتێک کە لێدانی دڵ لە 60 beat/min کەمتر بێت ، بەڵام لەهەندێ سەرچاوەی دیکە بینیومە کە دەڵێ لە 40 کەمتر Brady cardia یە،
ڕێژەی ئاسای لێدانی دڵ بەپێی تەمەنە جیاوازەکان:
منداڵ لەسکی دایکیدا 120-160beat/min Prenatal...
منداڵی تازە لەدایکبوو 115-130 beat/min infant..
هەتا دوانزە ساڵ 80-115 beat/min Child..
کەسێکی کامڵ و پێگەشتوو 60-100 beat/min Adult..
💊 کرداری هەناسەدان :: Respiration
بریتییە لە کرداری هەڵمژینی ئۆکسجین و کردنەدەرەوەی دوانۆکسیدی کاربۆن.
ڕێژەی ئاسای هەناسەدان بەپێی تەمەنە جیاوازەکان:
کەسێکی پێگەشتوو Adult 12-20 resp/min
منداڵی بچووک Child and infant 20-30 resp/min
تازە لەدایکبوو Newborn 35-50 resp/min
ئەو هۆکارانەی کاردەکەنە سەر زیادبوونی ڕێژەی هەناسەدان:
نەخۆشی سی،ئازار،تا،وەرزش،قەلەقی،دەرمان بۆنمونە ئەترۆپین...
ئەوهۆکارانەی کاردەکەنە سەر کەمبوونی ڕێژەی هەناسەدان:
ئازارشکێنە هێورکەرەوەکان بۆنمونە مۆرفین،
عجزی گورچیلە،...هتد
کاتێک ڕێژەی هەناسەدان زیاد بوو پێی دەڵێین Tachypnea,,,,کاتێک کەمبوو پێی دەڵێین Bradypnea,,
💊 پلەی گەرمی :: Temperature
ئایا دەزانی ئەو بەشەی مێشک کە بەرپرسە لە کۆنتڕۆڵکردنی پلەی گەرمی لەش بریتییە لە Hypothalamus...
پلەی گەرمی ئاسای لەشی مرۆڤ لەنێوان 36.6-37.2 c.
لەو ڕێژەیە زیاتر پێی دەڵێین Hyperthermia وەلەو ڕێژەیە کەمتر پێی دەڵێین Hypothermia
ئەو ڕێگایانەی کە تێیدا پێوانەی پلەی گەرمی دەکەین:
۱-orally لەڕێگەی دەم ،ڕێگەیەکی باوە
۲-Axillary ژێر باڵ بەڵام دەبێت ئەو ژمارەیەی بۆمان دەرچوو 0.5 ی بخەینە سەر
۳-Rectal لەڕێگەی کۆم،بەڵام دەبێت ئەو ڕێژەیەی بۆمان دەردەچێت 0.5ی لێ دەربکەین
٤-Tempanic لەڕێگەی گوێ
..................... ............