پشکنینی پێش نەشتەرگەری - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 19 نوفمبر 2018

پشکنینی پێش نەشتەرگەری

ئەو پشکنینانەی پێش هەر نەشتەرگەرى دەکرێت چین؟ وە بۆچی پێویستە ئەو پشکنینانە بکرێت؟

پشکنینەکان ئەمانەی خوارەوەن.....

یەکەم// پشکنینی CBC یان پشکنینی گشتی خانەکانی خوێن، ئەم پشکنینە بۆ ئەوە دەکرێت بزانرێت ئەو نەخۆشە التهابی هەیە، وە بەرزە یان نا چونکە کە التهابی زۆر بەرز بێت نەشتەرگەری بۆ ناکرێت تەنها مەگەر حاڵەتەکە زۆر پێویست بێت وەکو هەوکردنی ریخۆلە کوێرە، وە ڕێژەی خوێنی نەخۆشەکە دیاری دەکات، ئەگەر رێژەکەی کەم بوو ئەوا نەشتەرگەری بۆ ناکرێت.

دووەم// پشکنینی گرووپی خوێن Blood group کە ئەم پشکنینه زۆر گرنگە پێش نەشتەرگەری بۆ زانینی جۆری خوێنی نەخۆشە کە هەرکاتێک لە کاتی نەشتەرگەری دا تووشی خوێنبەربوون هات ئەوا خوێنی تێدەکەن بۆیە پێویستە جۆری خوێنەکەی بزانرێت.

سێ یەم// پشکنینی شەکرە Blood sugar ئەم پشکنینە بۆ ئەوە دەکرێت وەکو احتیات بۆ نەخۆش چونکە ئەو نەخۆشانەی شەکرەیان بەرزە وە کۆنترۆل نەکراوە ئەوە برینەکەنیان درەنگتر سارێژ دەبێت.

چوارەم// پشکنینی ڤایرۆسەکان وەکو HBS,HCV,HIV کە زۆر گرنگن پێش نەشتەرگەری چونکە ئەگەر نەخۆش هەڵگری یەکێك لەم ڤایرۆسانە بێت ئەوا گەر نەشتەرگەری بۆ بکرێت ئەوا کەلو پەلی نەشتەرگەری دوای نەشتەرگەریەکە بەکار ناهێنرێتەوە بۆ کەسێکی تر چونکە ئەگەری گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسە زۆرە لە ڕێگای کەلوپەلی نەشتەرگەری.

پێنجەم// پشکنینی کاتی خوێنبەر بوون و کاتی خوێن مەین کە پێیان دەوترێت Clotting time and bleeding time کە پێویستە ئەم پشکنینانە نۆرماڵ و ئاسایی بن.

لای دکتۆری بەنج//
کۆمەڵێک پشکنین دەکرێت وەکو ئەمانە....

پشکنینی پەستانی خوێن کە زۆر گرنگە پێش نەشتەرگەری چونکە ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە و کۆنترۆل نەکراوە نەشتەرگەریان بۆ ناکرێت چونکە لە کاتی لێدانی دەرزی بەنج زەختیان زۆر بەرزتر دەبێتەوە.

پشکنینی دڵ و کۆئەندامی هەناسە و وە زانیاری لەسەر ئەو کەسە کە ئایا جگەرە دەکێشێت یان نا وە مەشرووب دەخواتەوە یان نا.
وەرگیراوە