--- سه‌رئێشه‌ی سترێس یان سه‌رئێشه‌ی دڵه‌ڕاوکێ :
--- چۆنیه‌تی ده‌ست نیشانکردنی :
--- شێوازه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی :
&&& به‌شی سێه‌م :
&&& چۆنیه‌تی ده‌ست نیشانکردنی :
---- ده‌ست نیشانکردنی نه‌خۆشی سه‌رئێشه‌ی سترێس به پله‌ی یه‌که‌م پشت ده‌به‌ستێت به نیشانه‌کانی نه‌خۆشه‌که و مێژووی نه‌خۆشه‌که و فه‌حسکردنی نه‌خۆشه‌که له لایه‌ن پزیشکی پسپۆڕه‌وه به‌ڵام ڕه‌نگه پێویست به ئه‌نجام دانی کۆمه‌ڵێک فه‌حسی تر بکات که پزیشک بڕیاڕ ده‌دات له‌وانه :
۱ـــ تیشکی ( MRI ) بۆ مێشک و بۆری خوێنه‌کانی ناو سه‌ر و بڕبڕه‌کانی مل ۰
۲ـــ تیشکی ( CT سچان ) بۆ مێشک و بڕبڕه‌کانی مل ۰
۳ ــ فه‌حسی خوێن به پێی حاڵه‌ته‌که بۆ نموونه : غودده‌ی ده‌رقی و هۆرمۆنی کورتیزۆن و هۆرمۆنی شیر و چه‌وریه‌کانی خوێن و شه‌کره و گورچیله‌کان ۰
&&& شێوازه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی :
۱ ــــ له ڕێگای ده‌رمانه‌وه :
ــــ کاتی ئازار :
--- گروپی ( NSAID) وه‌ک : ئه‌سپرین ، کیتۆپڕۆڤین ، ئایبۆپڕۆڤین ،
--- ده‌رمانی تێکه‌ڵاو له پاراسته‌مۆڵ یان ئه‌سپرین له‌گه‌ڵ کاڤاین یان کاقیین و کۆداین ۰
ــ-- گروپی ترپیتان : وه‌ک sumatriptan (Imitrex), rizatriptan (Maxalt), almotriptan (Axert), frovatriptan (Frova) and eletriptan (Relpax).
ــــ بۆ ڕێگه گرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی سه‌رئێشه‌که :
--- ده‌رمانی چاره‌سه‌ری په‌رکه‌م : وه‌ک topiramate (Topamax) ۰
--- ده‌رمانی دژی خه‌مۆکی ؛ وه‌ک amitriptyline , protriptyline . venlafaxine (Effexor XR) and mirtazapine (Remeron) ,
ـــ ڕێگاکانی تر :
---- مه‌ساج و شێلان ۰
---- ده‌رزی ئاژنینین ( ده‌رزی چینی ) ۰
---- عیلاج ته‌بیعی ۰
---- Deep breathing, biofeedback and behavior therapies.
&&&& گرنگترین ڕێنمیایه‌کانی خۆراک :
ـــ خواردنی ژه‌مه‌کان له کاتی خۆی دا به تایبه‌ت ژه‌می به‌یانی ۰
ـــ خواردنی چه‌ند ژه‌مێکی که‌م باشتره له خواردنی بڕێکی زۆر له سێ ژه‌م دا ۰
ـــ خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو له نێوان ژه‌مه‌کان به به‌رده‌وامی به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ۰
ـــ ڕێک کردنه‌وی خه‌و و دوور که‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی و نوستنی زیاتر له نۆ سه‌عات ڵه‌شه‌و و ڕۆژێک دا ۰
ـــ خواردنی سه‌وزه و میوه‌ی تازه ( ئه‌و جۆرانه‌ی سه‌رئێشه‌که ناورێژنن ) ڕۆژانه چه‌ند جارێک ۰
ـــ وه‌رزش کردن و زیاتر کردنی جووڵه و دوور که‌وتنه‌وه له دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری