کلوربونی دان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 18 ديسمبر 2018

کلوربونی دان

کلۆربوونی ددان (Dental caries)

کلۆربوونی ددان/ بریتیە لە دروستبوونی بۆشایی 
لە نێو ددانەکان بەھۆی کۆبوونەوەی خۆراک و بوونی بەکتریا بە ھەبوونی کاتێکی دیاریکراو. ئەم بۆشایانە بریتین لە ڕزانی مادەی کانزای ددانەکان. ڕێژەی کلۆربوونی ددانەکان زیاتر دەبێت بە بوونی ماددە ترشەکان و خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان کلۆربوونی ددان یەکێکە لە کێشە تەندروستییە ھەرە باوەکان لە جیھان. ئەم بارە زۆرتر دەبیندرێرت لەنێو منداڵان.

ئەگەر کلۆربوونی ددان زوو چارەسەر نەکرێت بە لابردنی  بەشە کلۆربووەکەی ددان و پڕکردنەوەی، ئەوا ڕزیبوونەکە گەورە و زیاتر دەبێت، دەبێتە ھۆی ئازارێکی زۆر سەخت، ھەوکردن، ھەروەھا لەدەستدانی تەواوی ددانەکە و چەندین ئاڵۆزی تر.

*نیشانەکانی

نیشانەکان دەوەستێتە سەر شوێن و ڕاکشانی "گەورەیی و بچووکی" کلۆربوونەکە. لەسەرەتای کلۆربوونی ددان لەوانەیە ھیچ ئازارێک نەبێت. بەڵام لەگەڵ گەورەبوون و ڕاکشانی کلۆربوونەکە، ئەم نیشانانەی خوارەوە دروست دەکات؛

1- ئازاری ددان 
ئازارێک زۆر تیژ و سەخت لەگەڵ خواردن و خواردنەوە‌ی شتێکی شیرین، سارد یاخود گەرم.

2- بەدیارکەوتنی کونی بچووک لەسەر ددانەکان.

3-ھەندێک جار خڕبوونەوەی کێم و دەردراو لە دەوری ددانەکە.

*ھۆکاری دروستبوونی

کلۆربوون دروست دەبێت لە ئەنجامی ڕزیبوونەوە، کە ئەمیش پڕۆسەیەکە سەرھەڵ دەدات بە درێژایی کات.
ناو دەمی مرۆڤ وەک ھەموو جێگایەکی تری لەش، بەشێوەیەکی سروشتی زۆرێک لە بەکتریایی تێدایە. ھەندێک لەم بەکتریایانە دەژین لەسەر ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە شەکریان "کاربۆھیدرات"یان تێدایە. کاتێک ئەم شەکرانە بەباشی لاناچن "لانابردرێن" لە ددانەکان، ئەم کات بەکتریایەکان ھەڵدەستن بە گۆڕینیان بۆ ماددەی "ترشی". ئەم بەکتریا و ماددە ترشیەکان و وردە خۆراک و لیکاو دەنووسێن بە ددانەکانەوە. ماددە ترشەکان ھەڵدەستن بە ھێرشکردنە سەر کانزاکانی رووی بەشی ڕەقی دەرەوەی ددان "مینا" و دەبێتە ھۆی خورانی بەشەکە" ئەم خورانە دەبێتە ھۆی دروستکردنی کونی زۆر بچوک لە رووی "مینا"ەوە، بەھۆی ئەم کونانەوە بەکتریا و ماددە ترشەکان دەتوانن بگەن بە چینێکی تری ددانەکە کە چینێکی نەرم و بەرگری کەمە بۆ ماددەی ترشی بەبەراورد لەگەڵ بەشی "مینا". ئەم تێکدان و رزیبوونە بەردەوام دەبێت تاکو ماددە ترشیەکان و بەکترییایەکان دەگەن بە بەشی ناوەوەی ددانەکە. لە بەشی ناوەوەی ددانەکە دەمار و لوولەی خوێن ھەیە. بەشی ناوەوەی ددان ھەڵدەئاوسێت و ئازاردەدرێت بەھۆی بەکتریاوە. دوای ئەوەی کلۆربوونەکە بەرەوەپێش دەچێت، دەبێتە ھۆی ئازراێکی ددانی زۆر سەخت.

***ھۆکارە مەترسیدارەکان

1- ھەندێک جۆری خۆراک؛
ئەو خۆراک و خواردنەوانەی بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێننەوە لە نێو ددانەکان، بۆ نموونە شیر، ھەنگوین، کێک، مێوژ و ھاوشێوەی مێوژ و پەتاتە.

2- زۆر خواردن و خرواردنەوەی شەکری "چەنجارەی خواردنەوە".

3- نەشووشتنی ددان دوای خواردن و خواردنەوە بە فلچە.

4- خواردنەوەی ئاوی ناو بووتڵ "پاڵێندراو".ھەندێک جۆری ئاوی پاڵێندراو "بووتڵ" ماددەی فلۆریدی تێناکرێت، کە ماددەیەکە لە ئاوی گشتی دەکرێت و یارمەتی کەم کردنەوەی رزیبوونی ددان دەدات.

5- بەساڵاچوون.
6-وشکی دەم.
7-سووتانەوەی دڵ.

ئالۆزییەکانی

1- ھەوکردن و خڕبوونەوەی کێم لەدەوری ددانەکە.

2- ھەڵوەرینی ددان.

3- شکانی ددان.

4-کێشەی جوینی خواردن.

* کەی سەردانی پزیشک بکرێت؟

ھەرکاتێک ھەستت بە ئازاری ددان کرد یاخود ھەستیاری ددانت، پێیوستە سەردانی پزیشکی ددان بکەیت.

بە هیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ ئێوە.

وەرگیراوە

#Aram_Nariman