کرمی ریخۆلە چیە ؟
بوونی کرم لە ریخۆلەی مروف شتێکی سەیر نیە وەک زۆربەی جار بینیومانە یان بیستومانە بەزۆریش ئەم حالەتە لای منالانەو لە گەورەکانیش دبێت ، کە دەبێتە ھۆی سک ئێشان و کێش دابەزین سەرەرای خواردنیش زۆر بخۆن ،ئەم کرمانە لە ریخۆلە دەژین و لە خواردنی مرۆڤ خۆراک وەردەگرن وسودی خواردن بۆ مرۆڤ زۆر کەمتر دەکەنەوە.
• جۆرەکانی کرمی ریخۆلە :
١- کرمی دەزوولەیی ( الشعرية الدبوسية).
٢- كرمی شریتی
٣- کرمی ئەسکارس
• نیشانەکانی :-
١- گێژبوون
٢-سک ئێشان
٣-ئارەق کردن بەتایبەت لە شەوان
٤-کۆم خوران
٥-کێش دابەزین
٦- بەرزبوونی پلەی گەرمی لەش
٧-سک چوونی جار جار
٨- ئاو لەدەم ھاتنی شەوان
• چارەسەر کردن و خۆ پاراستن :-
١- بەکارھێنانی دەرمانی دژەکرم وەک البندازول و مبندازول و.....ھتد
٢- باشترین چارەسەری سروشتیش خواردنی سیرە چونکە دەتوانێ ھەموو جۆرە کرمێکی ریخۆلە بکوژێت.
٣-خۆ پاراستن لە سەزەومیوەی نەشۆردراوە خواردنی شتی ماوە.
٤- دەست شوشتن بە سابون پێش نان خواردن و دوای نان خوادن گرنگی دان بە پاک وخاوێنی شوێنەکەت .
٥- دووركەوتنەوە لەخواردنی ئەو جۆرە شرینیانەی کە دەستکردە،بەتایبەتی منداڵان.