وشکبوونەوەی چاو 👁 چیە؟
وشکبوونەوەی چاو بارودۆخێکە کە تێیدا فرمێسکە ڕژێنەکان توانای بەرھەمھێنانی بڕێکی تەواو لە فرمێسکیان نیە بەمەش چاو توشی چەن کێشەیەک دەبێت لەوانە (سوربوونەوە و ھەڵاوسان و ئازاری چاو) چونکە فرمێسک چاو لە ماددە زیان بەخشەکان پاک دەکاتەوە و نێوانی چاو و پێڵوی چاو چەور دەکات بۆ ئەوەی چاو بە ئاسانی جوڵە بکات.
📌گرینگترین نیشانەکانی وشکبوونەوەی چاو ئەمانەن:
⬅️ بینین بە تڵخی.
⬅️ وشکبونەوە و خورانێکی زۆری چاو.
⬅️ ھەستیاری بوون بە ڕوناکی.
⬅️ ھەستکردن بە ھیلاکبوونی چاو.
⬅️ بوونی لینجە ماددە لە دەوری چاو.
⬅️ وا ھەست دەکەیت شتێک لەناو چاوت دایە.
⬅️ سوربوونەوەی چاو.
📍ھۆکارەکانی وشکبونەوەی چاو:
⬅️ ھەستیاری .
⬅️ بەتەمەن داچوون.
⬅️ ھەندێ نەخۆشی.
⬅️ ھەندێ دەرمان
⬅️ ھۆکارە ژینگەییەکان.