كەم خوێنی چیە ؟ هۆكارەكانی تووشبوونی چین؟
كەم خوێنی حاڵەتێكە كە لەش توانای دروستكردنی خانەی خڕۆكەی سووری نییە تا ئۆكسجینی پێویست هەڵبگرێت بۆ شانەكانی لەش بیانگوێزێتەوە، نیشانە سەرەتاییەكانی كەمخوێنی بە ماندوو بوون و بێهێزی دەست پێ دەكات . بە شێوەیەكی گشتی رێژەی خوێنی ئاسای لە كەسێكی ئاسایی واتە ڕێژەی سی بی سی خانەی خوێنی سوور لە پیاودا (80 _104) بۆ ئافرەت لە نێوان( 70_ 94) ئەگەر هاتوو لەم رێژەییە كەمتر بوو ئەوە بە نەخۆشی كەمخوێنی دادەنرێت.
زۆر شێوەی كەمخوێنی هەیە و هەریەكەیان و هۆكاری دروستبوونی تایبەت بەخۆی هەیە. وە كەمخوێنی زۆر جار بە نەخۆشییەكی درێژخاییەن دادەنرێت .وە بەشێوەیەكی گشتی دەتوانرێت كەمخوێنی چارەسەر بكرێت ئەویش بەپێدانی خواردنی دروست و پڕ لە ڤیتامین و بەكارهێنانی دەرمان دژی كەمخوێنی یان وەرگرتنی خوێن لە كەسێكی دیكەوە.
نیشانەكانی كەمخوێنی بە پێی جۆری كەمخوێنییەكە دەگۆڕدرێت دیارترینیان بریتین لە هەستكرندن بە ماندوویەتی، لاوازی، زەردبوونەوەی پێستی دەموچاو، ناڕێكی لێدانی دڵ، هەناسە تەنگی، ئازاری سنگ و سەرئێشە لەگەڵ سەرسوڕان.
لەسەرەتای دەركەوتنی نەخۆشییەكەدا نیشانەكانی زۆر بە كەمی دەردەكەویت و كەم هەستی پێ دە كرێت , هەتا نەخۆشییەكە زیاتر بخاییەنێت نیشانەكانی تووندتر دەبێت.
هۆكاری درووست بوونی كەمخوێنی
یەكەم: كەمی ئاسن، یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی دروستبوونی كەمخوێنی، پەڕەكانی خوێن لەلایەن مۆخی ئێسكەوە دروست دەبێت بە یارمەتی ئاسن، ئەگەر ئاسن لە جەستەدا كەم بێ، ئەوە ناتوانرێ ئەو پەڕەخوێنانە بەرهەمبهێنرێن كە بۆ خانەكانی لەش پێویستن. هاوكات چەند هۆكارێك هەیە بۆ كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاسن لە خوێندا دەبێتە هۆی كەمخوێنی لە كاتی دووگیانیداـ وە هەروەها برین و نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان و بەكارهێنانی هەندێ دەرمانی ئازار وەكو ئەسپرین، هۆكارن بۆ تووشبوون بەم كێشەیە.
دووەم: كەمی ڤیتامین، جگە لە ئاسن ڤیتامین B12 بەسە تا خانەكانی خوێن بەرهەم بهێنێت، بەڵام كاتێك ریجیمی قورس ئەنجام دەدەن ئەوا ئەو جۆرە ڤیتامینە لە جەستەتان كەم دەبێتەوە و بەمەش دروستبوونی خڕۆكەی سووری خوێن و پەڕەكانی خوێن كێشەی تێ دەكەوێت و كەمخوێنی دروست دەبێت.
سێیەم: كەمخوێنی و نەخۆشی درێژخاییەن، نەخۆشییە درێژخاییەنەكان هۆكارێكن بۆ درووستبوونی كەمخوێنی وەكو نەخۆشییەكانی ئایدز و نەخۆشی گورچیلە و نەخۆشی هەوكردنی درێژخایەن و جومگەی رۆماتیزمی كە كار لە دروستكردنی خانەی سووری خوێن دەكەن .
چوارەم: كەمخوێنی ئاپلاستیك، ئەم جۆرەی كەمخوێنی زۆر دەگمەنە، كە بە كەمخوێنی ژیان ناسراوە هەرەشە لەسەر ژیانت درووست دەبێت كاتێك لەش بە تەواوی توانای بەرهەمهێنانی خانەی خوێنی سوور لە دەست دەدات، تووشی ئەم جۆرەی كەمخوێنی دەبن، پێویستە دەرمانی كیمیایی زۆر بەهێز و چارەسەری چڕ بۆ تووشبووان بكرێ و بەردەوامیش ژیانیان لەژێر مەترسی و هەڕەشە دەبێت.
پێنجەم: ئەنیمەیز كە نەخۆشییەكە توشی مۆخی ئێسك دەبێت، كە مرۆڤ تووشی چەند نەخۆشییەكی ترسناك دەكەن وەكو شێرپەنجەی خوێن، لەكاتی ئەم نەخۆشییەدا مۆخی ئێسك لە درووستكردنی پەڕەكانی خوێن دەوەستێت و چیتر توانای دروست كردنی خوێنی نامێنێت كە كاریگەری ئەم جۆرانەی شێرپەنجەیە هەڕەشە لە ژیان دەكەن و زۆر بە گران كۆنترۆڵ دەكرێن
چارەسەر
بەکارهێنانی دەرمان
وەکو حپی فولیک اسید یان ئاسن یان فیرۆسەلفەیت
وەکو خواردنیش
میوژ
گۆشتی سور
هەنار
سەوزەوات
#Aram_Nariman