🔴 هەموو شتێک دەربارەی جۆرەکانی چەوری ناو خوێن !!!
🔴 نیشانەکان و خۆپاراستن !!!
🔴 ئەم دەرمانانەی بۆی بەکاردێ!!!
#_چەوری لە خوێندا بە رێژەیەكی دیاریكراو گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بۆیە لەش بە پێی پێویستی خۆی چەوری دروست دەكات، بەڵام هەندێ جار رێژەی چەوری لە خویندا بەرز ئەبیتەوە بە هۆی بەکارهێنانی خواردنی زیاتر لە رێژەی پێویست، تێکچوونی سوتانی چەوری و هەزم کردنی لە لەشدا، کەم ئیش کردنی غودەکان،هەندی لە نەخۆشیەکانی جگەر و گورچیلە، شەکرە، قەڵەوی هەندێ لە ئیلتیهابات، خواردنە کحولیەکان و ئایدز ریژەی چەوری بەرز ئەکەنەوە.
🔷 نیشانەکانی بەرزی چەوری خوێن بریتین لە :
① هەست کردن بە قورسی، خەواڵوو ، هیلاکی یان تەشەنوج لە لەشدا .
② سوتانەوە و هەست کردن بە بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی هەندێ بەشی لەش بە تایبەت بنە پی کە لە شەودا زۆرتر دەبێت .
③ سەرئێشە هەندێ کات زرینگانی گوێ.
④ وشک بوون دەم .
⑤ دڵە ترپە و ئاوسانی دەمووچاو.
🔴 جۆرەکانی چەوری خوێن :
① کۆلیسترۆل .
② چەوری سوودبەخش (HDL) كە بە كۆلیسترۆڵی باش ناسراوە و كارەكە بریتی یە لە پاراستنی بۆرییەكانی خوێن لە كەڵەكەبوون و نیشتنی چەوری زیادە.
③ چەوری زیان بەخش (LDL) بە كۆلیسترۆڵی خراپ ناسراوە چونكە لە ناو شانە و ئۆرگانەكانی لەشدا دەنیشێت و زیانی تەندروستی ترسناکی دەبێت.
④ زۆر زیانبەخش VLDL خاوەنی گەورەتری رێژەی ترایگلایسەرایدە. وەک LDL گەردی کۆلسترۆڵ گەورەتر
دروست دەکات دەبێتە هۆی تەسک بوونەوەی بۆری خوێن.
⑤ ترایگلایسەراید (TG) ئەو چەوریە کە لە خواردندا بوونی هەیە ئەگەر کالۆری زۆر بچێتە لەشەوە لەش کالۆری زیادەکان دەگۆڕێت بۆ ترایگلایسەراید وە لە خانە چەوریەکاندا کۆیدەکاتەوە قەڵەوی و جوڵەی کەم جگەرە خواردن ،خواردنە کحولیەکان خواردنی کاربۆهیدرات دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی ترایگلیسراید لە خوێندا.
✔ بۆ کەمکردنەوەی رێژەی چەوری:
① وەرزشکردن.
② کەم خواردنی چەوری گۆشت و پێستی مریشک زیاد بەکارهێنانی رۆنی گیای .
③ دوور کەوتنەوە لە شیرینی و خواردنە وەکحولیەکان و جگەرەكێشان، ئارد، پەتاتەو برنج.
④ بە هێواشی خواردن بخۆن و خواردنەکانتان بە جوانی بجون .
⑤ کەم کردنی کێشی لەش. بە کەمکردنەوەی هەر نیو کیلۆ لە کێشی لەش ئەوە HDL %1زیاد دەکات
✅ ڕێژەی ئاسایی هەریەکەیان لەخوێندا:-
① کۆلیسترۆل 100- 200 mg/dl
٢. چەوری سوودبەخش (HDL) 40-50 mg/dl
٣. چەوری زیان بەخش(LDL) 100-129 mg/dl
٤. ترایگلایسەراید(TG) 100-150 mg/ dl
🔴 ئەگەر چەوری خوێن ڕێژەکەی زۆر بوو دەبێتە هۆی:
① داخرانی مولولەکانی خوێن بەتایبەت لە ناوچەکانی سەر و سینگ بۆ نموونە داخرانی دەماری دڵ یان سەر.
② بەرز بوونەوەی پەستانی خوێن.
③ درووست بوونی جەڵتەی دڵ و دەماغ .
④ زیاد بوونی دڵەڕاوکێ و قەلەقی و تووڕەیی .
⑤ زیاد بوونی کێش لەش .
🔴 ئەگەر چەوری خوێن ڕێژەکەی کەم بێت دەبێتە هۆی چی .
① کەمی ووزە کەپێویستە بۆ چالاکیەکانی لەش.
② دابەزین لەناکاوی پلەی گەرمی لەش .
③ لاواز بوون وە بێ هێزبوونی ماسولکەکان لەکاتی ورزشکردن دا.
④ کەمبوونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن .
⑤ ووشک بوونی بەشێکی زۆری پێست .
🔵 چارەسەرکردنی زیادبوونی چەوری لەش بە دەرمان :-
🔸 بۆ کەم کردنەوەی چەوەری ناو خوێن
واتە( cholesterol )زیاتر ئەم دەرمانانە دەنوسرێ:
① Atorvastatin ( Avas ) 10mg, 20mg, 40mg
② Rosuvastatin ( Crestor ) 10mg, 20mg, 40mg
③ Simvastatin ( Simvatin ) 10mg, 20mg, 40mg
🔸بۆ کەم کردنەوەی چەوری ژێر پێست
واتە ( Triglyceride ) زیاتر ئەم دەرمانانە دەنوسرێ :
① Fenofibrate ( Lipantyl ) 200mg
② Gemfibrozil ( Lopid ) 600mg
بەهیوای سوود .