هۆکارەکانی کەمبوونەوەی ئیشتیهای مناڵان .....
1- هێواش بوونەوەی گەشەی مناڵ ،کە لەگەلیدا ئیشتیهای خواردنی مناڵیش کەم ئەبێتەوە ،تا تەمەنی یەک ساڵی منال گەشەی زۆر خێرایە ،پاشان هیواش ئەبێتەوەو لەگەڵیدا ئیشتیهاشی کەمتر ئەبێتەوە لە چاو پێشوودا ،کە ئەمەش شتێکی زۆر ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات ...
2- نەخۆشی ،هەندیکجار بە هۆی هەبوونی ئیلتیهابی قورگ یان هەڵامەتەوە یان ئیلتیهابی میزەلدان و زۆر نەخۆشی تر مناڵەکە ئیشتیهای خواردنی نامێنێت ...
3- لە کاتی ترس و خەمباریدا ،کاتێک خیزانەکە لە باو کێشەدان ،یان هەلسوکەوتی کەسێکیان خراپە لەگەل منالەکەدا ئەبیتە هۆی ئەوەی منالەکە ئیشتیهای خواردنی نەمێنێت ...
4- هەندێ دەرمان کە بۆ چارەسەری نەخۆشی بەکاردین ئەبنە هۆی کەم بوونەوەی ئیشتیهای خواردن ،بەڵام دوای ماوەیەک لە تەواو بوونی دەرمانەکە مناڵەکە ئاسایی ئەبێتەوە ...
5- کەم خوێنی ...
6- کرمی ریخۆڵە ...
7- قەپزی ...
8- هاتنی ددانی مناڵ ،بەڵام دواتر ئیشتیهای ئاسایی ئەبێتەوە ..
..... هتد ..
هەندێک ڕێنمایی ...
1- خواردنی زۆر بەسەر یەکەوە مەدە بە منالەکەت بەلکو هەول بدە کەم کەمی بدەیت بەڵام زوو خواردنی بدەیتێ ...
2- هەوڵ بدە قەناعەت بە منالەکەت بهێنە زیاتر خواردنی بە سوود بخوات و دوور بێت لە زۆر خواردنی جبس و کێک و مەساسەو ئەو شتانە ...
3- کاتی دیاری کراوی رۆژانەی بۆ دابنێ بۆ خواردن ...
4- با دوور بێت لە کەم خەوی ...
5- مەهێلە تەمەل بێت ،با جولەی زۆر بێت ...
6- بە زۆر خواردنی دەرخوارد مەدە ...
7- ئەتوانیت دەرمانی ئیشتیها بەکاربهێنیت بۆ منالەکەت بە تایبەتی ئەو جۆرانەی کە ڤایتامیناتەکانیشیان لەگەڵدایە ....