عجز ی دڵ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 17 ديسمبر 2018

عجز ی دڵ

#زانیاری...

سست بوونى دڵ Heart failure نه‌خۆشیه‌كى زۆر باوه‌، هه‌موو جۆره‌ نه‌خۆشیه‌كى دڵ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆى سست بوونى دڵ، له‌ هۆیه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى سست بوونى دڵ:-

#هۆکارەکانی سست بوونى دڵ:-
یەک ـ نەخۆشی به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێنه، و نه‌خۆشى ته‌سكبوونه‌وه‌ى خوێنبه‌ره‌تاجیه‌كانى دڵ. 

دوو ـ هه‌ندێك جار سست بوونى دڵ له‌ ئه‌نجامى نه‌خۆشى درێژخایه‌نى سنگه‌وه‌ رووده‌دات وه‌كو (هه‌وكردنى درێژخایه‌نى بۆریه‌كانى هه‌ناسه). 

#نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە:-

١ـ له‌سه‌ره‌تاى نه‌خۆشیه‌كه‌دا، نه‌خۆشه‌كه‌ ته‌نها به‌ كاركردن یان به‌ رۆیشتن ته‌نگه‌نه‌فه‌س ده‌بێت.

٢ـ قاچیان ده‌ئاوسێت و فشارى ناو خوێنهێنه‌ره‌كانى ملیان به‌رزده‌بێته‌وه‌.

٣ـ كۆكه‌یه‌كى به‌رده‌وامیان تووش ده‌بێ. 

٤ـ شه‌وانه‌ ناتوانن له‌سه‌ر جێگا ته‌خت پاڵ بكه‌ون و له‌كاتى خه‌ودا به‌ هۆى ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه‌وه‌ خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه‌. 

٥ـ لەکاتی پاڵكه‌وتندا زیاد له‌ سه‌رینێك یان پشتیه‌ك ده‌خه‌نه‌ ژێر سه‌ر و پشتیان. 

٦ـ دابەزی کێشی لەش بەشێوەیەکی خێراو بەبێ هۆکار، هەروەها بوونی ناڕێکی لە لێدانی دڵ و خێرای.

٧ـ لاوازی سێکسی، بوونی کێشەیە لە تەندروستی دڵ.

#رێنمای پزیشکان:-

زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ یان فشارى خوێنیان به‌رزه‌ یان نه‌خۆشى خوێنبه‌ره‌ تاجیه‌كانیان هه‌یه‌. پێویسته‌ ئه‌م نه‌خۆشانه‌ و لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی تر پشگوێ نەخەن و سەردانی پزیشكى  پسپۆر بكەن. 

#راگەیاندنی :: تەندروستی چەمچەماڵ