دایک و باوک سێ ئەرکی سەرەکییان هەیە بەرامبەر مناڵەکانیان:
۱- دابینکردنی پێداویستیەکانیان
۲- پەروەردەیەکی باش
۳- پاراستنیان لە هەموو مەترسییەک
له وەرزی خوێندندا ناو ماڵەکانمان پڕ ئەبن لە قەڵەم، ژێر قەنەفە و پشتی دەرگا و ناو کەوانتەر و هەموو شوێنێک قەڵەمی تیا فڕێ ئەدرێ، هەندێ کات مناڵ ئەچێت بۆ قوتابخانە و قەڵەمی پێ نیە، چونکە هەمووی لە کون و قوژبنی ماڵەکەیا بەجێ ماوە. مناڵی دوو ساڵ بۆ پێنج ساڵیش زۆر حەز بە بەکارهێنانی قەڵەمی خوشک و برای گەورە ئەکەن، بە تایبەت بۆ وێنەکێشان.
ئەوەی ئەرکی دایک و باوکە ئەوەیە هەوڵ بدەن هیچ قەڵەمێک بەجێ نەمێنێ و مناڵی گەورە فێربکەن ئاگایان لە جانتا و شتومەکی قوتابخانەیان بێت.
ئەگەر مناڵ ویستی وێنە بکێشێ باشترە خۆتان لەگەڵیان بن و ڕێگە نەدەن لەو کاتەدا یاری و ڕاوڕاوێن بکەن.
ئەگەر حاڵەتێکی نەخوازراو ڕوویداو و قەڵەم چوو بە شوێنێکی مناڵەکانتان، باشتر وایە قەڵەمەکە دەرنەهێنن و بە خێرایی بیگەیەننە نزیکترین نەخۆشخانە.
بەهیوای سەلامەتی بۆ سەرجەم مناڵان و دایک و باوکیشیان.
هاوپێچ : وێنەی مناڵێک قەڵەمێک چووە بە چاو و مێشکیدا، بەڵام خۆشبەختانە نەشتەرگەری بۆ کراوە و بەبێ زیانێکی ئەوتۆ ڕزگاری بووە.
دکتۆر ماکۆک محمد
پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو
Makok Muhamad
7/12/2018