ڤیتامین د - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 7 ديسمبر 2018

ڤیتامین د

ڤیتامین D

ڤــــــیتامــــــین (D3):Vitamin

ڤیتامین (D3) بە بنچینە دادەنرێت بۆ بەهێزی ئێسک ، چونکە یارمەتی وەرگرتنی (Calcium) دەدات کە لە ڕێگەی خواردنەوە دەستمان دەکەوێت، کەمی ڤیتامین (D3) پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە ئێسکە نەرمە و داخورانی ئێسک ، لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە ڤیتامین (D3) دەورێکی گرنگ دەبینێت لە تەندروستی مرۆڤدا.

ڤیتامین (D3) لەلایەن جەستەوە دروست دەکرێت کاتێک پێست دەدرێتەبەر تیشکی خۆر ، وە بەشێوەیەکی سروشتی لە هەندێک خواردندا دەستمان دەکەوێت..

شیکاری تاقیگەیی بۆ کەمی ڤیتامین (D3):
نزیکەی %٨٠ ی ئەوانەی ئەم شیکارییە ئەنجام دەدەن کێشەی کەمی ڤیتامینەکەیان هەیە. ڕێژەی سروشتی بۆ کەسێکی ئاسایی لە نێوان (20ng/mL - 60ng/mL) دەبێت.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین (D3):
هەندێک جار دەکرێت کێشەی کەمی ڤیتامیینەکە هەبێت و بەڵام هیچ نیشانەیەکی نەبێت ، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی کەمی ڤیتامین(D3) کۆمەڵێک نیشانە بەدوای خۆیدا دێنێت وەک (هیلاکی ، ئازاری ماسولکە و بێهێزی ، کۆڵنج ، ئازاری جومگە ، خەوی بێ ئارام ، کەمبوونی تەرکیز ، سەرئێشە ، قەبزی یان سکچوون).
ئەگەر ڕێژەی ڤیتامین (D3) زۆر کەمبێتەوە ئەوا لەوانەیە حاڵەتی تەندوستی ترسناکی بەدوادابێت:
• زیادکردنی ئەگەری مردن بە نەخۆشیەکانی دڵ.
• کەمبوونەوەی توانای زیرەکی لە لە تەمەنی کامڵبووندا.
• دەبێتەهۆی توشبوونی منداڵ بە ڕەبۆ.
• شێرپەنجە.

٭٭٭ هۆکارەکانی کەمی ڤیتامین (D3):
*خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی کەم لە ڤیتامینەکەیان تێدایە.
*کەم بەرکەوتنی تیشکی خۆر ، یان تۆخی ڕەنگی پێست(Pigment Melanin) وادەکات پێست کەمتر ڤیتامینەکە دروست بکات.
* بوونی کێشە لە گورچیلەکاندا.
* کێشەی ڕیخۆڵەکان دەبێتە ڕێگر لەبەردەم هەڵمژینی ئەو بڕە ڤیتامینەی کە لە ڕێگەی خواردنەوە بەدەستی دێنین ، کێشە تەندروستیەکانی ڕیخۆڵە وەک (Crohn's Disease , Cystic Fibrosis, and Celiac Disease).
 
   چارەسەر :
٭٭ خۆدانە بەر تیشکی خۆر بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە سەرەکی ترین ڕێگایە بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی ڤیتامین (D3) لە خوێندا.
٭٭ خواردنی ئەو خواردنانەی کە ڤیتامین (D3) یان تێدایە وەکو ( جگەری مانگا ، پەنیر ، زەردێنەی هێلکە ، ڕۆنی ماسی ، شیر).
٭٭ وەرگرتنی کەپسولی تایبەت بە ڤیتامین (D3).
تی٘بینی / ئەو کەپسولەی کە بۆ ڤیتامین (D3) دەدری٘ت بە نەخۆشەکە وەک دەرزی ڕەنگە بەکار هی٘نانی وەک دەرزی (I.M)  قورس بی٘ت و بۆ ماوەیەک کەمی٘ک ئازار لە شوی٘نی دەرزیەکەدا هەبی٘ت ، بۆیە دەتوانین تی٘کەڵ بە پەرداخی٘ک شیری فری٘ش بکەین و بەڕی٘گەی خواردنەوە هەمان سود و کاریگەری خۆی ئەبی٘ت ٳن شاء الله . 

٭٭٭ چی دەربارەی زیانەکانی زۆری ڤیتامین (D3):
زیاد بوونی ڤیتامین (D3) زیاد لە بڕی پێویست دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون ، ئەمەش حاڵەتێکە تا ڕادەیەک کەمە بەڵام لە کاتی زیاد بەکار هێنانی کەپسولی ڤیتامینەکە ڕەنگە ببێتە هۆی ژەهراوی بوون.
بۆیە پێویستە ( ۳ بۆ ٦ ) مانگ جارێک چاودێری ڕێژەی ڤیتامین (D3) و ئەو شیکاریانەی تر کە پەوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە پێیەوە (Calcium, Phosphorus, and Parathyroid Hormone) ئەنجامبدرێن .