ژەهراویبوون بە غاز(غازلێدان)
 د.محمد سه‌یدعلی به‌رزنجی - كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی
ساڵانه  له مانگه سارده‌كاندا به‌هۆی كه‌می كاره‌با و به‌كارهێنانی سۆبای نه‌وتی بۆ گه‌رمكردنه‌وه دیارده‌ی غاز لێدان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌كات  و لێره و له‌وێ خه‌ڵكانێكیش به‌هۆی غاز لێدانه‌وه گییان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
غاز لێدان: بریتییه له ژه‌هراویبوون به یه‌كه ئۆكسیدی كاربۆن كه له‌و ئامێرانه‌وه درووست ده‌بێ  كه بۆ گه‌رمكردنه‌وه، چێشتلێنان، ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كانی یکە كه به نه‌وت و هه‌ندێ جۆری تری سوته‌مه‌نی كار ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌ئۆكسیدی كاربۆن غازێكی بێ ڕه‌نگ و بێ بۆنی ژه‌هراوییه، كه ئه‌گه‌ر هاتوو  له‌ژووری داخراودا مرۆڤ هه‌ڵیبمژێت و رێژه‌كه‌ی له‌خوێندا به‌رزببێته‌وه  زیان به مرۆڤ ده‌گه‌یێنێت و ژه‌هراوی ده‌كات كه ره‌نگه  كاره‌ساتی نه‌خوازراوی لێبكه‌وێته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی شانه و خانه‌كانی له‌ش  بتوانن ته‌ندروست كار بكه‌ن ده‌بێت ئۆكسجینیان پێبگات، ئۆكسجینیش له‌ڕێگای خوێنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و ده‌نوسێت به هیمۆگلۆبینه‌وه و له‌وێشه‌وه دابه‌ش ده‌بێ بۆ خانه و شانه‌كان. له‌كاتی ژه‌هراویبوون به یه‌كه‌ئۆكسیدی كاربۆندا  مادده‌كه ده‌نوسێ به هیمۆگلۆبینه‌وه  و كاربۆكسیهیمۆگلۆبین دروست ده‌بێت.
نیشانه‌كانی: 
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نیشانه‌ی تایبه‌تی نییه و زۆر قورس جیاده‌كرێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌م نیشانانه ده‌كرێ  ئاماژه‌بن بۆ غاز لێدان:
-سه‌رئێشه
-سه‌رگێژخواردن
-ڕشانه‌وه و سكئێشان
-برژانەوەی چاو(خوران و ئاوكردن)
-بێهێزی
-له‌هۆشخۆچوون
ئه‌گه‌ر بڕی یه‌كه ئۆكسید زۆربێت ئه‌وا:
- لێدانی دڵ خێرا ده‌بێت
-هه‌ناسه‌دان قورس ده‌بێت
-ره‌نگه گه‌شكه و له‌هۆشخۆچوون دروستبكات
-ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ژه‌هراوی بوونه‌كه به‌رده‌وامبێت  ئه‌وا نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته درووستده‌كات 
-ره‌نگی پێست ده‌بێته  سووری تۆخ
خۆپاراستن:
-ئه‌و نیشانانه بناسه‌وه كه ره‌نگه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌بێت كه ئامێره‌كانی ماڵه‌وه‌تان  غاز درووست ده‌كات ( ئاگره‌كه‌ی زه‌ردێكی تێر ده‌بێ، شوێنی سوتهك و ره‌شبوون به چوارده‌وری سۆباكهوه دیار ده‌بێت
-تا بكرێت هۆكاره‌كانی گه‌رمكردنه‌وه له‌شوێنی زۆر داخراودا بهكارنههێندرێن و دڵنیابین له‌وه‌ی سۆبا و ئامێره‌كان  زوو زوو خاوێن و رێكبكرێنهوه تا غاز درووستنهكهن.
-گه‌ر كرا  ئامێری كاره‌بایی له‌بری نه‌وتی به‌كاربهێندرێت.
-شه‌وان و له‌كاتی نووستندا  سۆبا بكوژێندرێته‌وه و دڵنیابین له هه‌واگۆڕكێی ژووره‌كان.
چاره‌سه‌ر:
-سه‌رچاوه‌ی  گازه‌كه(سۆبا)  به‌زوویی بكوژێندرێته‌وه و ببرێته ده‌ره‌وه.
-كه‌سی ژه‌هراوی بوو كه نیشانه‌كانی تێدا ده‌ركه‌وتووه خێرا بڕواته ده‌ره‌وه و هه‌وای پاك هه‌ڵبمژێت و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانی ژووره‌كه بكرێنه‌وه.
-كه‌سه‌كه خێرا بگیێندرێته نه‌خۆشخانه و %١٠٠ ئۆكسجینی له‌ڕێگای ماسكه‌وه بخرێته سه‌ر.
-نه‌خۆشه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك  له‌ژێر چاودێری بهێڵێدرێته‌وه تا له ئه‌گه‌ری  ده‌ركه‌وتنی  كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كان (وه‌ك گه‌شكه، جه‌ڵته‌ی دڵ، تێكچوونی كاره‌بای دڵ ) چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرێت.
-پشكنینی خوێن بۆ رێژه‌ی یه‌كه‌ئۆكسیدی كاربۆن له‌خوێندا بكرێت تا دڵنیابین نیشانه‌كان به‌هۆی ژه‌هراویبوونه به‌و گازه.
- هێڵكاری دڵ(ته‌ختیت) بۆ هه‌موو نه‌خۆشه‌كان بكرێت به‌تایبه‌ت  ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه.
هه‌ندێ جار  كاریگه‌ری درێژخایه‌نی لاوه‌كی به‌جێده‌هێڵێت كه زیاتر كۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌گرێته‌وه.
 د.محمد سه‌یدعلی به‌رزنجی - كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی