هۆکاری گێژبون - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 2 يناير 2019

هۆکاری گێژبون

هۆکارەکانی بەردەوامی گێژبوون:

وەچۆن چارەسەری ئەم حاڵەتەبکەین ؟
یەکێک لەو حاڵەتانەی هەموو مرۆڤێک تووشی دەبێت گێژبوونە، بەڵام بێگومان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، چونکە هەندێک تەنها لەکاتی ماندووبوونی زۆر یان نەخۆشییەک تووش دەبن، بەڵام کەسانێکی دیکە بە پێچەوانەوە زۆر گێژدەبن بەبێ ئەوەی هۆکارکەی بزانن.

1-دابەزینی ئاستی شەکری خوێن.
2-هەوکردنی گوێ، بەتایبەت گوێی ناوەڕاست.

3-دابەزین یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
4-کەمی ڤیتمین بی 12 لە لەشدا.

5-بوونی خەم و دڵەڕاوکێیەکی دەروونی زۆر.
6-کەم خەوی و بایەخ نەدان بە حەوانەوە.

7-کەمبوونەوەی رێژەی ئۆکسجین لە خوێندا.
8-کەمی رێژەی خوێن.

9-زیان بەرکەوتن بە سەر، بەهۆی رووداوێکەوە.
10-هەوکردنی توندی ئەندامێکی جەستە وەک گەدە.

{ چۆن دەتوانین چارەسەری گێژبوون بکەین }

1-کەمکردنەوەی خواردنەوە کافاینەکان یان جگەرەکێشان.

2-رێژەیەکی باش ئاو بخۆرەوە و خواردنی تەندروست هەڵبژێرە، دووربکەوەرەوە لە خواردنی خێرا.

3-بوار بدە بە جەستەت بحەوێتەوە بۆ ماوەیەکی باش.

4-ئەگەر گێژبوویت لە جێگایەکدا کە پلەی گەرمی بەرز بوو، خێرا بچۆرە جێگایەکی سارد، ئاویش بخۆرەوە.

5-ئەگەر لەکاتی گێژبووندا هەست بە قورسی سەرت کرد، باشترە بۆ ماوەی دوو خولەک لەسەر پشت پاڵکەویت، بۆ ئەوەی سوڕی خوێن بۆ مێشک چالاک بێت، پاشان بە هێمنی دانیشە.

6-ئەگەر هەست بە گێژبوونێکی زۆر کرد، کەلوپەلەکان بەباشی نەبینی، لەسەر پشت پاڵکەوە و بەشێکی پشت بەرزبکەرەوە.

7-لە کۆتایدا گرنگە راوێژی پزیشک لەیادنەکەیت، بەتایبەت ئەگەر زۆر گێژبوویت و بەردەوام بوو .
وةركيراوة لة بةيجى دكتورى  خوت بة