🔴 هــــــەموو شتێك دەربارەی نەخۆشی غودە ☟
✔ نەخۆشی غودە ( Thyroid disease ) چیە⁉
✔ جۆرەکانی نەخۆشی غودە چیە ؟
✔ نیشانەکانینەخۆشی غودە چیە ؟
✔ پشکنینەکانی دەکرێ بۆ نەخۆشی غودە چین؟
✔ ئەم دەرمانانەی بەکاردێ بۆ نەخۆشی غودە چین؟
✅ئامادەکردنی ( Aser S. Pharmacist )
🔷 نەخۆشی غودە ( Thyroid disease ):
رژێنی پەریزادە ( غــــدە الــدرقــیـــــە )
ئەم رژێنە لەشێوەی پەپولەدایە دەکەوێتە بەشی خوارەوەی پێشەوەی مل قەبارەکەی نزیکەی 5 سانتیمەتر و كێشی نزیكهی ٢٠ گرام دهبێت، فەرمانی سەرەکی ئەڕژێنە دەردانی هەردوو هۆرمۆنی T3 و T4 کە کاری سەرەکیان ڕێكخستنی مێتابۆلیزم و پلهی گهرمیی لهش و لێدانی دڵە.
✔ بەگشتی دوو جۆر نەخۆشی غودە هەیە:
① غودەی تەمەڵ( خمور الغدە) : کە وەک پێویست هۆرمۆن دەرنادات.
② غودەی هار( غودە السامە): واتە زیاد دەردانی هۆرمۆنی غودە.
ثایرۆید هەڵدەستێ بە ڕژاندنی ثایرۆکسین (Thyroxine T4) کە تەمەنی یەک هەفتەیە وە بڕێکی بچوک
(Triiodothyronine T3)
کە تەمەنی تەنها 18 کاتژمێر وە بری لە %85 ی لە خوێندا لە (T4) وە دروست دەبێت .
بهشێوهیهكی گشتی ئهم نهخۆشیه بهڕێژهیهكی زیاتر لهڕهگهزی ( مێ ) بهدهر دهكهوێت وهك لهڕهگهزی ( نێر )، ههندێ جار هۆکاری ئەم نهخۆشییه بۆماوهییە.
🔴 نیشانەکانی زۆربونی هۆرمۆنی ثایرۆید (Hyperthyroidism):
① دابەزینی كێشی لەش.
② خێرابوونی لێدانی دڵ.
③ سكچوون.
④ گەورەبوونی ڕژێنەكە.
⑤ زوو تووڕە بوون.
⑦ لەش گەرمی.
⑧ ماندووێتی.
⑨ دەست لەرزین.
🔴 نیشانەکانی کەمی هۆرمۆنی ثایرۆید (Hypothyroidism):
① بێ هێزی.
② وشک بوونی پێست و قژهەڵوەرین.
③ بەرگەنەگرتنی سەرما.
④ کەم بوونی ئارەقە.
⑤ لاواز کردنی مێشک.
⑥ تێک چوونی باری دەرونی .
⑦ کەم خوێنی.
⑧ قەبزی.
✅ دەست نیشانکردنی نەخۆشی غودە:
① ئەم هۆرمۆنەیە لەریگەی پشکنینی خوێنەوە دەستنیشان دەکریت بە ئامێری هۆرمۆنات لەسیرەمی خوێنەکە.
② سۆنەر (Ultra Sound) بۆدڵنیابون لە قەبارە و شێوەی ڕژێنەکە.
③ تیشک (Thyroid Scan) بۆدڵنیابون لەشوێن و بارودۆخی ڕژێنەکە.
④ پشکنینی (ِBiopsy) لەکاتی بونی هەد برین و ناڕێکیەک لەشێوەی ڕژێنەکەدا هەبێت کە گومانی شێرپەنجەی لێبکرێت
🔹 ڕێژەی ئاسای ئەو پشکنینانەی غودە:
⚫ T3..... 0.9__ 2.2 nmol/L
⚫ T4 ........ 4.5 __11.2 nmol/L
⚫ TSH .... 0.2 __ 4.2 nmol/L
<0.15 hyperthyroid.
>7 hypothyroid
💉 ئەم دەرمانانەی بەکاردێ بۆ نەخۆشی غودە:
① Levothyroxine (Euthyrox, L-thyroxin, Eltroxin)
25mg, 50mg, 75mg, 100mg, 150mg
ئەم قوەتانە زۆر بەکاردێ لە کوردستان.
② Carbimazole ( Neo - Mercazole ) 5mg
زۆر جار دکتۆر دەرمانی Propranolol لەگەڵ دەرمانی غودە دەنووسێ بۆ رێکخستنی لێدانی دڵ زیاتر لەگەڵ دەرمانی یەکەم.
بەهیوای سوود