نەخۆشی سیل (Tuberculosis) :
ئەم نەخۆشییە بەهۆی بەڪتریایەڪەوە توشی مرۆڤ دەبێت، ڪە پێی دەوترێت (Mycobacterium Tuberculosis)، ڪە دەتوانێت لەڕێی لیمفە گرێڪان و سوڕی خوێنەوە بۆ ئەندامە جیاوازەڪانی لەش بڵاوبێتەوە،وەدەتوانێت لەکەسێکەوە بۆکەسێکی تر بگوازرێتەوە لەڕێگەی هەواوە،باوترین ئەندامیش کە توشدەبێت سییەڪانن.
زۆربەی ئەو ڪەسانەی ڪە ئەم بەڪتریایە لە سییەڪانیاندا هەیە، هەرگیز نیشانەڪانی نەخۆشییان لەسەر دەرناڪەوێت، چونکە بەهۆی بەرگریی لەشی مرۆڤەوە بەڪتریاڪە ناچالاکه.
لەڪاتی لاوازبوونی بەرگریی لەش ، وەک بەتەمەنداچوون یاخود توشبوون بە نەخۆشیی ئایدز، بەڪتریاڪە چالاک دەبێتەوە لەو ئەندامانەی ڪە نەخۆشییەڪەی تێدایە، بەڪتریاڪە شانە و خانەڪان دەڪوژێت. ئەگەر نەخۆشەڪە چارەسەر وەرنەگرێت، ئەوا دەبێتە هۆی مردن.
***نیشانەکانی:
ئەگەر نەخۆشیی سیل چالاک بێت، نیشانەکانی بریتی دەبن لە:
• هەستڪردن بە ناتەواوی و نەخۆشی.
• ڪۆڪە، لەوانەیە خوێنی لەگەڵ بێت.
• بێ هێزی.
• تەنگە نەفەسی.
• دابەزینی ڪێش.
• تا.
• ئارەق ڪردنەوە لە شەودا.
• ئازاری سنگ لەڪاتی هەناسەدا.
#Aram_Nariman