قفڵ بوونی ئەژنۆ ..جۆرەکانی ..دەستنیشانکردنی ...چارەسەر ...
ــــ قفڵ بوونی ئەژنۆ بریتی یە لە نەمانی توانای مرۆڤ بۆ جوڵاندنی ئەژنۆ بۆ نموونە ئەو کەسە ناتوانێت ئەژنۆی بنۆشتێنێتەوە یان ڕێکی بکاتەوە ؛ هه‌ندێک جار قفڵ بوونی ئه‌ژنۆ ڕه‌نگه ئازاری ئه‌وه‌نده زۆر بێت که ئه‌و که‌سه نه‌توانێت به ئیسراحه‌ت بڕوات ، بجوڵێت ، هه‌ستێته سه‌رپێ ، دابنیشێت ۰
ــــ دوو جۆر له قفڵ بوونی ئه‌ژنۆ هه‌یه به پێی هۆکاره‌که‌ی :
۱ ــــ قفڵ بوونی ڕاستەقینە ( قفڵ بوونی میکانیکی ) : واتە ڕێگریەک ھەیە لەناو جومگەکەدا کەناھێڵێت بجوڵێت و قفڵی دەکات ئه‌ویش دوو جۆرە :
--- به هۆی پچڕان یان بریندار بوونی کڕکڕگهی هیلالی ئه‌ژنۆ ( منیسکهس ) به‌شێکی گه‌وره‌ی کڕکڕاگه‌ی هیلالی ئه‌ژنۆ جیا ئه‌بێته‌وه و ئه‌چێته نێوان جومگه‌که یان پچڕانی کڕکڕگهی هیلالیهکه به شێوه‌ی ده‌ستی سه‌تڵێک ئه‌چێته نێوان ئێسقانه‌کانی ئه‌ژنۆ ۰رێگری ئەکات لە جوڵاندنی ئەژنۆکە ...
ــــ به هۆی بوونی تەنێکی زیادە لە ناو جومگەکەدا کەئەمیش بەم ھۆکارانە دروست ئەبێت :
- شکانی ئێسکێکی ناو جومگەکە ..
- پچڕانی تەواوی بەستەری سەلیبی دەبێتە ھۆی لێبونەوەی بەشێک لە کرکڕاگەکە ..
ــــ داخورانێکی زۆری جومگەکە کە دەبێتە دروست بوونی ئێسکی زیادە ...
ــــ تەنی زیادە بە ھۆی نەشتەرگەرییەکی پێشووتر ..
٢- قفڵ بوونی درۆ ( نامیکانیکی ) : لێرەدا ھیچ ڕێگریەک نیە لەناو جومگەکەدا بەڵکۆ تەنیا بە ھۆی ئازارەوە ناتوانرێت جومگەکە بجوڵێنرێت لە کاریکەری گرژبوونی ماسولکەکانی دەوری ئەژنۆ ..
.ھۆکارەکانی :
ــــ به‌کارهێنانی زۆر و درێژخایه‌نی ئه‌ژنۆ وه‌ک ڕوێشتن یان ڕاکردن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بێ پشوو و به به‌رده‌وامی ۰
ــــ نه‌جوڵان و به‌کار نه‌هێنانی درێژخایه‌نی ئه‌ژنۆ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر وه‌ک دانیشتن یان به‌پێوه وه‌ستان بێ جوڵاندنی ئه‌ژنۆ ۰
ــــ زه‌بر به‌رکه‌وتن به ئه‌ژنۆ یان له‌جێ چوون یان شکاوی ئێسقانی ئەژنۆ دوور لە جومگەکە ..
__ھەوکردنی بەستەری ماسولکەکانی دەوری ئەژنۆ ..
__ لەجێ چوونی کڵاوەی ئەژنۆ ...
__ ھەوکردنی بورساکان ( ئەو کیسانەی ئەکەوێتە نێو جومگەکان و لینجی تێدایە ) .
چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت ؟؟؟
١- بوونی ئازار ..
٢- ئاوسان ..
٣- تەقەتەقی زۆر و قفڵ بوون زیاد لە جارێک ...
٤- ئازاری زۆر لەکاتی سەرکەوتن بەسەر پلیکانەدا ، وەرزش کردن ، دانیشتنی زۆر ، سکوات کردن ، دانیشتنی زۆر ...
دەستنیشانکردن :
۱ ـــ فه‌حسکردنی سەریری نه‌خۆش له لایه‌ن پزیشکی پسپۆڕه‌وه ۰
۲ ـــ ئه‌شیعه‌ی سینی X-رای ( ڕەش و سپی )
۳ ـــ تیشکی ته‌نوری MRI .
٤ ـــ سۆناری تایبه‌ت به جومگه و ماسوولکه ۰
٥ ـــ نازووڕی جومگه یان ئهرثرۆسکۆپی..
--- شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
۱ ـــ فریاگوزاری سه‌ره‌تایی وه‌ک :
ـــ پشوودان و به‌کارهێنانی سپلنت بۆ ڕێگه‌گرتن له ئاوسان و که‌مکردنه‌وه‌ی ئازار ۰
ـــ ده‌رمانی ئازار شکێن ۰
ـــ پاکی سه‌هۆڵ و جهونهی سارد ۰
ـــ مه‌ساج کردنی قووڵ بۆ ماسوولکه‌کان ۰
۳ ـــ چارەسەری سروشتی و وه‌رزشی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ڕاهێنانه‌وه و بنیات نانەوەی ماسولکه‌کانی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ۰ ۰
٤- ئازار شکێنەکان : بەتایبەتی جۆری (NSAI)..بۆکەم کردنی ھەوکردن و ئازار ...
٥- دەرزی ناو ئەژنۆ : پلاسما ، ستیروید ، پرۆلۆثیراپی ..
٦ ـــ نه‌شته‌رگه‌ری : تەنیا لەم کاتانەدا دەکرێت :
ــــ پچڕان یان بریندار بوونی کڕکڕگهی هیلالی ئه‌ژنۆ ( منیسکهس ) بەڕێژەیەکی زۆر .
ــــ پچڕانی ته‌واوی ڕیباتی سه‌ڵیبی ۰
ــــ پچڕانی به‌شێکی ڕیباتی سه‌ڵیبی له‌م حاڵه‌تانه‌دا :
۱ ـــ بوونی برینداری یان شکان و درز له ئێسقانه‌کانی ئه‌ژنۆ ۰
۲ ـــ پچڕانی کڕکڕاکه‌ی سه‌ڵیبی ۰
۳ ـــ پچڕانی به‌سته‌ره‌کانی تری ئه‌ژنۆ ۰
٤ ـــ ئه‌گه‌ر وه‌رزشوانی موحته‌ریف بیت و بته‌وێت به‌رده‌وام بێت له پیشه‌که‌ت ۰
٥ ـــ ئه‌گه‌ر گه‌نج و چالاک بوویت ۰
٦ ـــ ئه‌گه‌ر ڕێگه بگرێت له جووڵه وچالاکی ژیانی ڕۆژانه ۰
--- نه‌شته‌رگه‌ری له ئێستادا له ڕێگه‌ی نازوروه ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی زۆره ۰
--- دوای نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆش پێویستی به عیلاج ته‌بیعی و وه‌رزشی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ڕاهێنانه‌وه و بنیات ناوه‌ی ماسولکه‌کانی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ۰
لەزۆربەی کاتدا نەخۆش لە ماوەی ٤_ ٦ ھەفتەدا بە تەواوەتی چاک دەبیتەوە ...
د. ھەڤین کمال شاە محمد
ئەندامی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ ئازار شکاندن ...
#ھەر شاد‌و تەندروست بن ...