سەبارەت بــە سپڵ و ئاوسانی چی دەزانیت؟
- سپڵ (Spleen)
* گەورەترین ئەندامی سیستمی لیمفاوی لەشە، كەوتۆتە ژێرەوەی قەفەسی سینگ لە لای چەپ و سەرەوەی گەدە، پانییەكەی 5 گرێ و كێشەكەی 170 گرام دەبێت.
*گرنگترین كار و سوودەكانی سپڵ:
- سپڵ وەكو فلتەری خوێن كاردەكات.
- گرنگی هەیە لە باڵانسی شلەكانی لەشدا.
- كۆنتڕۆڵی بڕی خڕۆكە سوورەكانی خوێن و خەزنكردنی خوێن دەكات.
- لە رێگای بەرهەمهێنانی لیمفۆسایتەكاندا ڕۆڵی هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی هەوكردنە میكرۆبییەكاندا.
*ئاوسانی سپڵ چیە؟
گەورەبوونی یان ئاوسانی سپڵ باوترین گرفتی سپڵە، ئەگەرچی چارەسەری هەیە، بەڵام ئەگەری دڕان یان تەقینی سپڵ زیاد دەكات، هۆكاری جیاوازی لە پاڵەوەیە، بۆ نموونە: هەندێك جۆری هەوكردنی بەكتریایی و ڤایرۆسی، مەلاریا، نەخۆشی شیبوونەوەی خوێن، نەخۆشی جگەر وەكو مۆمبوونی جگەر ( Cirrhosis)، شێرپەنجەی خوێن، شێرپەنجەی لیمفاوی، فشار لەسەر خوێنهێنەرەكانی جگەر یان سپڵ.
هاوكات لەگەڵ ئاوسانی سپڵدا لەوانەیە،
كە چەند نیشانەیەك سەرهەڵبدەن وەكو:
ئازار لە بەشی چەپی سكدا،
هەستكردن بە زوو ماندووبوون،
كەمخوێنی،
هەستكردن بە تێربوون.
مرۆڤ دەتوانێت بەبێ سپڵ بژی؟
مرۆڤ دەتوانێت بەبێ سپڵ بژی، چونكە جگەر و لیمفەگرێیەكان فرمانی سپڵ جێبەجێ دەكەن.
لە چی كاتێكدا سپڵ لادەبرێت؟
لابردنی سپڵ بە نەشتەرگەری ( Splenectomy ) ئەنجام دەدرێت لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا:
- زەبر، كە بووبێتە هۆی برینداربوونی سپڵ.
- نەخۆشییەكای خوێن بەتایبەتی شیبوونەوەی خوێن.
- تالاسیمیا.
- نەخۆشی كەمبوونەوەی رێژەی خەپڵەكانی خوێن ITP.
- شێرپەنجەی خوێن.
- شێرپەنجەی سستمی لیمفاوی.
تەندروست و لەش ساغ بن.
#Aram_Nariman