Vitiligoبه‌ڵه‌كی
له پیست و له‌له‌شی مرۆڤدا كۆمه‌لێك نه‌خۆشی هه‌ن كه به‌هۆی سیسته‌می به‌رگریه‌وه كه پێیان ده‌وترێ (Autoimmune disease)وبهههڵه دژه ته‌نه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خانه‌و شانه‌كانی له‌ش و وتێكی ئه‌شكێنن وئه‌بنه هۆی دروست بونی چه‌ندین نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن وهه‌ندێكیان چاكبونه‌وه‌یان زۆر ئه‌سته‌مه ونهخۆشكه سالانێكی زۆر ئه‌نالێنێ به‌ده‌ستیه‌وه
به‌له‌كی یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر خانه‌كانی ره‌نگی پێسته‌وه (melanocyte)توش ده‌بێ و په‌ڵه‌یه‌كی سپی تۆخ له‌سه‌ر پێسته‌كه دروست ده‌بێ
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه نه‌خۆشی به‌له‌كی نه‌خۆشیه‌كی گواستراوه نیه‌و له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ناگوازرێته‌وه به‌لام له‌و كه‌سه‌ی كه توشی ده‌بێ له‌وانه‌یه ته‌شه‌نه بكات ولهشوێنێكهوه بچێ بۆ شوێنێكیتر وهه‌ندێجار هه‌موو له‌ش ئه‌م په‌ڵه سپیه‌ی تیا ده‌رئه‌كه‌وێ ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ شوێنی له‌ش زیاتر توش ئه‌بن وه‌ك سهرپێڵوی چاوو ئه‌نیشك وئهژنۆو ده‌م وچاوو ده‌س
به‌له‌كی یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی زۆر دره‌نگ چاك ئه‌بنه‌وه‌و هه‌ندێ جار چه‌ندین سال ئه‌خایه‌نێ كه‌چی هێشتا به‌ته‌واوه‌تی چاكنابێتهوهلهوانهشه هه‌ر چاك نهبنهوهوپزیشكهكان ناچار ئه‌بن له‌بری په‌ڵه سپیه‌كان چاكبكهنهوهپهنا ئه‌به‌ن بۆ سپیكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێستی له‌شی نه‌خۆشه‌كه یه‌كێك له‌و وێنانه‌ی خواره‌وه كه دامانبه‌زاندوه ئێمه ناچاربوین له ئه‌مرۆوه ده‌س به سپی كردنه‌وه‌ی سه‌رتاپای پێسته‌كه‌ی بكه‌ین و له مێژوشدا مایكڵ جاكسنی گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی توشی ئه‌م نه‌خۆشیه بوو سه‌رتاپای له‌شیان سپی كرده‌وه به‌لام بێگومان ئه‌مه ته‌نها له‌یه‌ك حاله‌تێكدا په‌نای بۆ ده‌برێ كه زیاتر له په‌نجای له‌شی نه‌خۆشه‌كه توشی به‌له‌كی بوبێت و بێ ئومێد بوبین له ههرچارهسهریێكی تر ئه‌گینا ئه‌مه‌ش رێگایه‌كی ئاسان نیه‌و ئه‌وه كه‌سه‌ی سه‌رتاپا له‌شی سپی ده‌كرێته‌وه ئه‌بێ بۆ هه‌تاهه‌تایه نه‌چێته به‌ر خۆر‌و خۆی له‌خۆر بپارێزێ
ماوه‌ته‌وه بڵێین نه‌خۆشی به‌له‌كی نه‌خۆشیه‌كی ویراسیهو له‌وانه‌یه جیناتی نه‌خۆشه‌كه له‌باوانه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ وه‌چه‌كان به‌لام مه‌رج نیه هه‌موو مندالێك كه‌باوك ودایكی بهلهكیان هه‌بێ خۆشیان توش بن وله‌هه‌موو ته‌مه‌نیاندا هیچ په‌له‌یه‌كی سپی له‌سه‌ر پێستیان ده‌رنه‌كه‌وێ
د.فرهاد