پرخە snoring
هەناسەدانێکی بێزارکەری کاتی نووستنە، لە هەموو تەمەنێک و هەردوو هەیە، ڕەنگە ئەو پیاوانەی کە قەڵەون زیاتر وابن، وە لە بەتەمەنەکان زۆرتر باوە، لەوانەیە خەوی خۆت و ئەوانەی دەوروبەریت تێک بات. کاتی نووستن ماسولکەکانی قوڕگ ئەچنە باری پشوەو زمان ئەچێتە پشتەوە وە قورگ تەسکتر ئەبێتەوە بۆیە کاتی هەناسەدان دیوارەکانی قوڕگ لەینەوەیەک دروست ئەکەن، ئەم لەرینەوانە پرخە دروست ئەکەن، هەتا لەرینەوەکان زیاتر بێت دەنگی پرخەکە بەرزترە.
هۆکارەکانی:
*ماندوویەتی ڕۆژانە
*باش ئیش نەکردنی دڵ
* بون و هەڵئاوسانی جیوب
* بێ هێزی ماسولکەی قوڕگ و زمان
* تەمەن (هەتا زیاتر بێت زۆرتر ئەبێ)
* قەڵەوی
* گەورەیی لەوزەتێن (بەتایبەت لە مناڵ)
* هەناسەبڕان لە کاتی نووستن sleep apnea
* بەرزی پەستانی خوێن
* سکپڕی (مەرج نیە بۆ هەموو خانمێک وەکو یەک بێت)
* هۆکاری بۆماوەیی
* بوونی شانەی زیادە لە قوڕگ یان لوت.
* هەندێک دەرمانی هێمن کەرەوە
* جگەرە کێشان و خواردنەوە کهولیەکان