ئیلتیهاباتی میزڵدان و میزەرۆ چیە( cystitis)؟!
چۆن ڕوودەدا, هۆکارەکانی چین؟
ئایا لە ئافرەتان زیاترە یاخود پیاوان؟
چۆن دەستنیشانی نەخۆشیەکە دەکرێ و چارەسەرەکانی چین؟
چۆن خۆمانی لێ بپارێزین ..
....................................................
ئیلتیهاباتی میزڵدان یەکێکە لە حاڵەتە باوە بەربڵاوەکان کە بەهۆی بەکتریا و میکرۆب یاخود هەندێ جار بەهۆی نەخۆشی ترەوە توشی کەسەکان دەبێت.
نیشانەکانی چین؟
*مەیلی بەردەوام بۆ میزکردن.
*هەست کردن بە سوتانەوە لە کاتی میزکردندا .
* چرکە میزە.
* لە هەندێ حاڵەتدا یاخود کە حاڵەتەکە خراپتربوبێ خوێن لە میزدا دەبینرێ .
* هەبوونی تایەکی کەم .
* هەست کردن بە نارەحەتی لە خوار سک.
گۆڕانه ڕەنگی میز بۆ هەوری (Cloudy ) وە بوونی بۆنێکی بەهێز لەگەڵی.
هۆکارەکانی چین؟
کاتێک بەکتریا دەچێتە ناو ڕێڕەوی میزەوە و دەست دەکا بەگەشە زیان دیوارەکانی ڕێڕەوەی میزەڕۆ دەگەیەنێت کە ئەمەش دەبێتە هۆی ڕوودانی ئەم حاڵەتە, کە بەزۆری بەهۆی بەکتریای (E. coli)ەوە ڕوودەدا.
هەندێ هۆکاتی تریش هەیە کە وا دەکا ڕووبدا:
ئەو کەسانەی پێویستیان بە بۆڕی میز هەیە (Foly catheter), ئافرەتی دووگیان کە بەهۆی گۆرانی هۆڕمۆناتەوە ڕوودەدا, ئەو کەسانەی لەڕووی پاکو خاوێنیەوە کەمتەرخەمن, هەندێ دەرمانیش ئەگەری هەیە کە ئەو حاڵەتە ڕووبدا.
ئایا لەژنان زۆرترە یاخوود پیاوان؟
لەژنان زیاتر ئەو حاڵەتەیان هەیە بەهۆی ئەوەی کە ڕێڕەوی میزەرۆیان بچوکترە و زۆرتر تووشی گۆڕانی هۆرمۆنات دەبنەوە.
چۆن دەست نیشان دەکرێ , وە چارەسەری چیە؟
بە وردبونەوە لە مێژووی نەخۆشیەکە و نیشانەکانی دەتوانی تا ڕادەیەکئ باش دەستنیشانی نەخۆشیەکە بکرێ, هەروەها فەحسی میز و سۆنار و (cystoscopy)یەوە دەستنیشانی نەخۆشیەکە دەکرێ.
لەڕێی دکتۆری پسپۆرەوە کۆرسێکی ئەنتیبایۆتیکی بۆ دادەنێ تاکوو چارەسەری تەواو وەردەگرێ.
هەندێ ڕێنمایی
زۆر ئاو خواردنەوە.
زوو میزکردن و میزکردن لەکاتی خۆیدا واتە تاخیر نەکرێ.
پاک ڕاگرتنی دەوروبەری ئەندامی زاوزێ.
زوو میزکردن دوای ئەنجامدانی جووتبوون.
سەرچاوە:
https://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/cystitis/symptoms-causes/syc-20371306
#Shakr__