ف‌ت‌ق ۆ هۆکارەکانی دروست بوونی :
بریتى یه له هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ى پێکهاته‌یه‌کى دیارى کراوى له‌ش له‌خاڵێکى لاوازى ئه‌و ماسولکه‌یه یان ئه‌و شانه‌یه‌ى که پێکهاته‌که‌ى هه‌ڵگرتوه, باوترین شوێنیش بۆ دروست بوونى بریتى یه له (سک) هه‌ر چه‌ند له (بن ڕان, لا ڕان, ڕان و ناو پەنچەک.....هتد)یش دا بوونى هه‌یه.
هۆکاره‌کانى دروست بوونى ف‌ت‌ق
ف‌ت‌ق دوو هۆکارى سه‌ره‌کى هه‌یه که بریتین له لاوازى ماسولکه و فشار :
یه‌که‌م/ هۆکاره‌کانى لاوازبوونى ماسولکه:
١- لاوازى زگماکى ماسولکه
٢- ته‌مه‌ن
٣- تێکشکانى ماسولکه به هۆکارى به‌رکه‌وتن یان نه‌شته‌رگه‌رى.
دووه‌م/ هۆکاره‌کانى دروست بوونى فشار:
١- دووگیانى (سک وزا)
٢- قه‌بزى دڕیژخایه‌ن ( نه‌خۆشه‌که له‌کاتى سه‌رئاوى کردن دا فشار دروست ده‌کات )
٣- هه‌ڵگرتنى که‌لوپه‌لى قورس
٤- بوونى شله له بۆشایى سک دا (به‌هۆى هه‌ندیَک نه‌خۆشى وه‌ک وه‌ستانى گورچیله,نه‌خۆشى جگه‌ر, هه‌وکردن,
شێرێه‌نجه....هتد)
٥- قه‌ڵەوى (به‌تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ى که له ماوه‌یه‌کى کورت دا کیَشیان زیاد ده‌کات)
٦- کۆکه‌ى دریژخایه‌ن
تیَبینى/ رِه‌نگه ئه‌م هۆکارانه‌ى سه‌ره‌وه ببنه هۆى دووباره دروست بوونه‌وه‌ى (ف‌ت‌ق) ته‌نانه‌ت دواى ئه‌نجام دانى نه‌شته‌رگه‌ریش بۆیه گرنگه ئاگاداریان بین .